بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان-ە، كە بە هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی لەرادیۆی نەواوە پێشكەش دەكرێت.
ئەم بەرنامەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.


بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) لەلایەن رۆژنامەنووس (توانا عەلی كەمال) و ئامادە و پێشكەش دەكرێت، بەهاوكاری (میران محەمەد) و (دیار ساڵح) لە كۆنترۆڵ و لە پەیوەندییەكان (بینایی شۆڕش) و ئەپلۆدەری سایت (شرام حسێن).
رۆژی یەكشەممە (15-1-2017) یەكەم بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) پێشكەشكرا بە میوانداری بەڕێزان (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و (كارمەند مەحمود) ئەندامی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن.
لەبەرنامەكەدا ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رەخنە لە حكومەتی هەرێم و دەسەلاتی سیاسی كوردستان دەگرێت كە رێگرتن لە جێبەجێ‌ كردنی سیستمی لامەركەزی و دەڵێت: ئیدارەی هەرێم میزاج بەڕێوەی دەبات.
ئەنوەر تاهیر رایگەیاند: دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ترسی لە لەدەستدانی جەماوەری خۆی و سامانی گشتی و لەزەتی نیعمەتی خوایی و خێروبێری 5 ملیۆن كەس هەیە كە لەلایەن چەند كەسێكەوە دەخورێت و بەپەنجەكانی دەست دەژمێردرێن.
وتیشی: ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە میزاج بەڕێوەدەچێت، شەخسی یەكەم پێیباش بوو ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە هەبێت، با هەبێت، پێیباشبوو دامەزراندنی پلە باڵاكان بە مەرسوم بێت با هەوابێت، بۆیە دەسەڵات هەمیشە ترسی هەیە، لە جێبەجێ كردنی سیستمی لامەركەزی.
هاوكات كارمەند مەحمود ئەندامی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ئەندامی راپرسی و بەدواداچوونێكی لەبارەی سیستمی لامەركەزی خستەڕوو كە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامیاندا بوو.

SHARE

وێنەی زیاتر

© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft