سەركەوت شەمسەدین:
بەداخەوە ژێرخانی تەندروستیمان زۆر لاوازە

رێبوار ئەحمەد:
لە ئێستادا بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدا نییە

ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (15/3/2020) دەیەم بەرنامەی (پارێزگای ‏سلێمانی‌و نوێنەرانی) بەمیوانداری هەربەكە لە بەڕێزان (رێبوار ئەحمەد ‏مەولود) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی‌و ژینگە و ئەندامی لیژنەی كاتی ‏رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)‌و ‏‏(سەركەوت شەمسەدین) ئەندامی فراكسیۆنی (ئاییندە) لە (ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق) پێشكەشكرا....‏

رێبوار ئەحمەد:

"بەداخەوە پێشتر داوامانكرد سنورەكان دابخرێن‌و

 دەوام  ‏رابگیرێت، بەڵام وەڵامیان نەداینەوە؛؛

لەبەشی یەكەمی بەرنامەكەدا كە تایبەت بوو بەمیوانداریكردنی (رێبوار ‏ئەحمەد مەولود) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی‌و ژینگە و ئەندامی لیژنەی ‏كاتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە (ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) تەوەرەكە تایبەت كرا بە گفتوگۆكردن لەسەر (روو بەڕوو ‏بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی)‌و گفتوگۆی پێویست ‏لسەر ئەم خاڵانەی لایخوارەوە كرا:‏
‏1/ ئەركەكانی  لیژنەی کاتی ئەنجومەن بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی ‏کۆرۆنا
‏2/ پەیوەندی ئەم لیژنەیەی بەهاووڵاتیانەوە.‏
‏3/ ئاست‌و كوالێتی كارەكانی لیژنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە ‏رووبەروو ‏بوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی
‏4/ چۆنیەتی خەرجكردنی ئەوبڕە پارەیەی كە بۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ‏كۆرۆنا لە سلێمانی دابینكراوە
‏ئەمانە‌و چەند بابەتێكی دیكە لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوە ‏كرا، ئەمە جگە لەوەی چەند هاووڵاتیەك پەیوەندیان بەبەرنامەكەوە كردو ‏پرسیارو سەرنجی خۆیان خستەروو.‏
لەسەرەتادا (رێبوار ئەحمەد) باسی لە ئەركەكانی  لیژنەی کاتی ئەنجومەن ‏بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كرد... پاشان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ‏كە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) هەر زوو داوایكرد بۆ ئەوەی ‏بارودۆخەكە بەم ئاستەی ئێستای نەگات، داواكرا كە سنورەكان دابخرێن‌و ‏دەوام رابگیرێت، بەڵام بەداخەوە پێشنیارەكەمان وەرنەگیراو تا ‏بارودخەكە بەم ئاستە گەیشت.‏
هەروەها سەبارەت بەبارودۆخی (پارێزگای سلێمانی) ئەندامەكەی ‏‏(لیژنەی کاتی ئەنجومەن بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا)وتی:  لە ‏ئێستادا بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدا نییە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ‏سنورەكان كۆنترۆڵ نەكراون....‏
هرەوەها وتی گرفتی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە خێرا بڵاو دەبێتەوە بەڵام درەنگ ‏نیشانەكانی دەردەكەون...‏
سەبارەت بە باشترین چارەسەرو باشترین بژاردە (رێبوار ئەحمەد) وتی: ‏‏(لە ئێستادا باشترین بژاردە وەستاندنی جوڵەیە)....‏
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ناوبراو وتی: (ئێمە لە رێگەی یاداشتێكەوە بۆ ‏پاراستنی ‌و سەلامەتی هاووڵاتیانئەم  داواكاریانەمان ئاڕاستەی ‏سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردبوو:‏
‏1/ درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ.‏
‏2/ هەندێك لەخاوەن موڵكەكان لەكرێی ئەم مانگەیان خۆش بن.‏
‏3/ سەرجەم شوێنە گشتی‌و تایبەتەكان‌و كۆمپانیاكان دابخرێت.) ‏

سەركەوت شەمسەدین:

"كۆرۆنا هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق خێراتر ‏كردووە.‏،،

لە بەشی دووەمی بەرنامەكەشدا میوانداری (سەركەوت شەمسەدین) ‏ئەندامی فراكسیۆنی (ئاییندە) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) كرا‌و ئەم ‏تەوەرانە گفتوگۆیان لەسەر كرا:....‏
‏1/ ئامادەكاری  وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ‏ڤایرۆسی كۆڕۆنا.‏
‏2/ رێكارەكانی حكومەتی عێراق‌و هەرێم لە رووبەڕووبوونەوەی ‏كۆرۆنادا.‏
‏3/ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق. ‏
‏4/  چارەسەری گونجاو بۆ بارودۆخی عێراق.‏
‏5/ پلانی ئەمریكا بۆ ئێستای عێراق. ‏
‏6/ پلان‌و بەرنامەی فراكسیۆنی ئاییندە پارێزگای سلێمانی.‏
لەسەرەتادا (سەركەوت شەمسەدین) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لە عێراقدا ‏وەك پێویست رێوشێنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا نەناوەو هێشتا ‏بودجەی تایبەت بۆ ئەو بوارە دیارنەكراوە، بێگومان ئەگەر بودجەش بۆ ‏ئەم مەبەستەدابینبكرێت پارێزگای سلێمانیش پشكی لەو بودجەیە دەبێت، ‏بەڵام تائێستا هیچ بودجەیەك بۆ سلێمانی نەهاتووە.‏
بەڵام ئێمە لە ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین كە وەزارەتی تەندروستی عێراق ‏قەناعەت پێبكەین كە قەرەبووی هەموو ئەوكەسانە بكاتەوە كە لەم ‏بارودۆخەدا زەرە مەند دەبنن لەبەرامبەریشدا لە هەوڵداین كە حكومەت ‏لەباجی بەشێك لە خاوەن موڵكەكان خۆش بێت.‏
سەبارەت بەڕێوشێنەكان كە لەپارێزگای سلێمانی گیراونەتە بەر ‏نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ‏رایگەیاند: (تاڕادەیەك لە سلێمانی رێوشوێنەكان باشن، بێگومان یەكێك لە ‏هۆكارەكانیش ئەوەیە كە دەسەڵات دراوەوتە دەست پارێزگارەكان‌و ‏حكومەتی خۆجێیی، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات كە جێبەجێكردنی ‏سیستمی لامەركەزی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانە....) ‏
تەوەرێكی دیكەی بەرنامەكەش تایبەت بوو بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی ‏حكومەتی نوێی عێراق....‏
‏(سەركەوت شەمسەدین) لەوبارەیەوە وتی: (كۆرۆنا دوو رۆڵی هەبووە ‏لەسەر ساحەی سیاسی عێراق، یەكێكیان ئەوەیە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی ‏حكومەت خێراتر كردووە، كاریگەریەكی تریشی ئەوەیە بەداخەوە ‏مەیدانی خۆپیشاندانەكانی چۆڵكردووە‌و كاریگەری نەرێنی لەسەر ‏خۆپیشاندانەكان كردووە)...‏
سەبارەت بە بەرنامەی (فراكسیۆنی ئاییندە) بۆ پارێزگای سلێمانی، وتی: ‏‏(لەئێستادا بەهاوكاری كاك (ئەحمەدی حاجی رەشید) لە هەوڵی ئەوەداین ‏لقی سلێمانی بانكی رافیدەین بكەینەوە، لەم هەنگاوەشدا حكومەتی خۆجێیی ‏سلێمانی هاوكارێكی باشن، بەڵام حكومەتی هەرێم رێگری دەكات. ‏هەروەها وەك فراكسیۆن لەگەڵ باڵوێزخانەی (هۆڵەندا) لەعێراق لە ‏گفتوگۆداین لەسەر كردنەوەی (گۆشەی پرتەقاڵی) لەسلێمانی، كەئەمەش ‏راهێنان بەگەنجان دەكرێت لە بواری تەكنەلۆژیادا، كەپرشۆژەیەكی ‏گەورەیە بەڵام بارودۆخەكە بەوشێوەیەی لێهات‌و جارێك پڕۆژەكە ‏راگیراوە).‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە ‏‏‏‏(رێكخراوی ‏‏‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎‎NED)‎ ئەمریكی ‏‏لە ساڵی (2015)وە لە رادیۆی (نەوا) پێشكەش دەكرێت‌و ‏ساڵانە (10) بەرنامەی لێپێشكەش دەكرێت، لە ئەمساڵیشدا بەرنامەكە پێینایە ‏پێنجەم ساڵی تەمەنیەوەو ئەمڕۆ كۆتا بەرنامەی ساڵی (2020)ی ‏لێپێشكەشكراو بەو ئومێدەی لە ساڵی داهاتووشدا بەشێوازێكی نوێوە ‏بگەڕێنەوە لاتان، سوپاس بۆ هەموو ئەو نوێنەرە بەڕێزانەی پارێزگای ‏سلێمانی لە هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) كەبەشداری بەرنامەكەیان كردو هەروەها سوپاس بۆ ‏سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەشی كەبەبەشداریان بەرنامەكەیان دەوڵەمەند كرد ‏

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:
http://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145


SHARE
حکومەت و سەرنجێک
رزگار حەمە نوری میرزا
راستە حکومڕانی هەر دابەشکردنی موچە نیە !
ئەندازیار : خدیجە عبدالجبار احمد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft