سەبارەت بە ئەگەری لە كۆنترۆڵ دەرچوونی ئەم بارودۆخە، (سێوە ‏حەمە خدر)، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشیاری ‏دەدات‌و  ‏بەپرسیارێتی دۆخەكە دەخاتە ئەستۆی ئەو بەرپرسانەی كە تۆمەتبارن ‏بەدەستخستنە بواری تەندروستییەوەو لەسەرەتادا خەڵكیان ‏لە كەرەنتینەكان ‏دەرهێناوە بە بێ پشكنین‌و هەروەها ئەوانەشی بە قاچاغ خەڵکیان لە ‏مەرزەکان بەقاچاخ لەئێرانەوە ئەهێنایەوە...‏
هەروەها ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆتاییدا ئاماژە بۆ ‏ئەوە دەكات و دەڵێت: "ئۆباڵی هەموو حاڵەتێکی ‏مەترسیدار لە ‏ئەستۆیاندایە بەرامبەر بە خواوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان"‏
ئەمەی خوارەوەش هۆشدارییەكەی (سێوەحەمەخدر) ئەندامی ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی، كەلە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر ‏تۆڕی ‏كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە:‏
لەئەگەری هەربارودۆخێک لەکۆنتڕۆڵ دەربچێ و ڕووبدات ،،‎ ‎
ئەوا هەموو ئەو بەرپرسانە تۆمەتبارن کە دەستیان خستە بواری ‏تەندرووستی وسەرەتا خەڵکیان بە مەحسوبیەت لە کەرەنتینەکان ‏ئەیهێنایە ‏دەرەوە بێ پشکنین،،
هەموو ئەو کەسانەی کە خەڵکیان لە مەرزەکان بەقاچاخ لەئێرانەوە ‏ئەهێنایەوە بێ پشکنین و کەرەنتینە کردن،،‎ ‎
چونکە لەسەرەتاوە وەزارەتی تەندرووستی مەترسی ئەو حاڵەتانەی بە ‏هاووڵاتیان ڕاگەیاند بەڵام پابەند نەبوون بە ڕێنمایە ‏تەندرووستیەکان، بۆیە ‏ئۆباڵی هەموو حاڵەتێکی مەترسیدار لە ئەستۆیاندایە بەرامبەر بە ‏خواوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،،،‎ ‎
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft