ئەمڕۆ (25/3/2020) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە مووچەی ‏‏فەرمانبەران  نوسراوی ژمارە (282)  ئاڕاستەی وەزارەتی ‏دارایی‌و ئابوری ‏‏حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، لە نوسراوەكەدا هاتووە: (هاوپێچ لەگەڵ ‏‏نوسراوماندا وێنەیەك لە یاداشتی ‏لیژنەی هاوبەشی چاودێری پەتای كۆرۆنا لە ‏‏ئەنجومەنمان، لە (25/3/2020) دەنێرین بۆ بەڕێزتان، پێشنیاز دەكەین بەمەبەستی ‏‏‏گرتنەبەری رێوشوێنێكی گونجاو بە رەچاوكردنی رێگەی خۆپارێزی ‌و میكانیزمی ‏‏نەشكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، مانگانە بەپێی ‏خشتەیەكی دیاریكراو پێدانی مووچە ‏‏بەردەوام بێت تا فەرمانبەرانیش لەم قۆناغەدا دووچاری دڵەراوكێ نەبن كە تاكە ‏‏سەرچاوەی ‏داهاتیانە)‏

بەرزان شێخ ‏‏محەمەد:

"بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پێشنیازێكیان كردووەو بۆ ‏‏سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، كە ‏دابەشكردنی مووچە ‏‏لە رێگەی (ئاسیا حەواڵە)ەوە بێت، َو لەبەرامبەریشدا رێژەی کەمتر لە (1%)ی ‏‏مووچەی هەرفەرمانبەرێك لە لایەن ئاسیا حەواڵەوە وەردەگیرێت بۆ ئەوەی مووچەکەی بۆ ببرێتە ماڵەوە"


دواتریش  (لیژنەی هاوبەشی چاودێری پەتای كۆرۆنا) بەیاوەری (بەرزان شێخ ‏‏محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی، سەردانی (د. هەڤاڵ ‏‏ئەبوبەكر/ پارێزگاری سلێمانی)یانكردو لەو بارەوەیەوەشەوە (بەرزان شێخ ‏‏محەمەد) جێگری سەرۆكی ‏ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە (پێگەی ‏‏ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) رایگەیاند:‏
‏"ئێمە وەك نوێنەری هاووڵاتیان‌و لە ڕووی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیمانەوە ‏‏وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكمان ‏ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی‌و ‏‏ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، كە میكانیزمێكی گونجاو بدۆزنەوە ‏‏بۆ دابەشكردنی ‏مووچەی فەرمانبەران"‏
سەبارەت بە سەردانەكەشیان بۆ لای (پارێزگاری سلێمانی)، جێگری سەرۆكی ‏‏ئەنجومەنی پارێزگا رایگەیاند: لەگەڵ ‏بەڕێزپارێزگاری سلێمانی گفتوگۆمان لەسەر  ‏‏دۆزینەوەی میكانیزمێك كردەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران...‏
هەروەها ناوبراو وتی: بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پێشنیازێكیان كردووەو بۆ ‏‏سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەوەی كە ‏دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ‏‏لە رێگەی (ئاسیا حەواڵە)ەوە بێت، َ (ئاسیا حەواڵە) رەزامەندی دەربڕیوە بە ‏‏دابەشكردنی ‏مووچەی فەرمانبەران‌و لەبەرامبەریشدا رێژەی کەمتر لە (1%)ی ‏‏مووچەی هەرفەرمانبەرێك لە لایەن ئاسیا حەواڵەوە وەردەگیرێت، ‏ئەوانیش ‏‏مووچەكە لەزرفێكی نامەداو لە رێگەی ژمارە مۆبایلی فەرمانبەرانەوە پەیوەندی ‏‏بە فەرمانبەرەكانەوە دەكەن‌و مووچەكەیان بۆ ‏دەبرێتە ماڵەوە، ...."‏
سەبارەت بەكاتی دابەشكردنی مووچە بەم رێكارە، (بەرزان شێخ محەمەد) ‏‏رایگەیاند: "ئەمە جارێ تەنها پێشنیازێكەو وەزیری دارایی ‏ڕەزامەندی دەربڕیوە و ‏‏پێویستی بەڕەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە"‏
شیاوی باسە گرفتی دواكەوتنی مووچە یەكێكە لەو گرفتانەی تائێستا نەتوانراوە ‏‏چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوەو لەبەرامبەریشدا هاووڵاتیان ‏هەمیشە بەگومانن لە ‏‏دواكەوتنی مووچەكانیان‌و ترسی فەوتاندنی مووچەكانیان هەیە، بەتایبەت لەم ‏‏دۆخە نەخوازراوەی ئەمڕۆدا ‏لەچەند رۆژی رابردووشدا چەند ئەندامێكی دیكەی ‏‏ئەنجومەن لەسەر هەمان بابەت هاتبوونە دەنگ‌، ئەمە جگە لەو ناڕەزاییە ‏‏فراوانەی ‏كە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی تەنیوەتەوە لە سەر دواكەوتنی مووچە.‏



SHARE
خۆم بۆ چی حازر کردبوو؟
د.رێبوار كریم محمود
تکایەکی مرۆڤانە.....‏
رزگار حەمە نوری میرزا

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft