ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (23/4/2020) (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دانیشتنی ‏نائاسایی خۆی ئەنجامدا، كە ئەم دوو تەوەری ‏لەخۆگرتبوو:‏
‏1-داواكاری و پێشنیار بۆئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی ‏مانگانە لەكاتی خۆی دا ‏كەلە(30)ڕۆژ تێپەڕ نەكات.‏
‏2-داواكاری و پێشنیار بۆكردنەوەی مەرزەكانی (سەیراند بەند- كێڵێ‌ - پشتە - شوشمێ‌-(تەوێڵە) ‏لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و ‏هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین.‏
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسێكی خێرای لە ‏هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد كە ‏لەماوەی رابردوودا بۆ ‏رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) پێیهەستاون، پاشان تەوەرەكانی دانیشتنەكە ‏گفتوگۆیان لەسەر كرا.
لە تەوەری قسەكردن لەبارەی دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانەوە ‏(مینا سامی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنەی لە تەوەری دانیشتەكە گرت‌و ‏وتی: (دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنەكان یاسا ‏رێكیخستوون پێویستە ئەنجومەنەكان لەسەر ئاستی ‏پارێزگاكان گفتوگۆبكەن، هەروەها راشیگەیاند ئەم ئەنجومەنە نەیتوانیوە داهاتی ‏پارێزگای ‏سلێمانی ئاشكرا بكات، ئێستا چۆن داوای شەفافیەت لە داهات لە هەرێمدا دەكات؟) ‏دوابەدوای وتەكانیشی (مینا سامی) ‏دانیشتنەكەی بەجێهێشت.‏
پاشانیش تەوەری دووەم  كە تایبەت بوو بە كردنەوەی مەرزەكانی (سەیراند بەند- كێڵێ‌ - پشتە - ‏شوشمێ‌-(تەوێڵە) لەسنوری ‏پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین.‏
گفتوگۆی لەسەركرا، دواتریش هەوڵدرا بڕگەیەكی دیكە بۆ دانیشتنەكە زیاد بكرێت تایبەت ‏بە لامەركەزیەتی ئیداری‌و دارایی، بەڵام ‏لەبەر ئەوەی  زیادكردنی بڕگە بۆ ‏دانیشتنەكە پێچەوانەی  بڕگەی (سێیەم و چوارەم)ی ماددەی (10)ی (پەیڕەوی ناوخۆی) ‏ئەنجومەن ‏بوو كەدەڵێت:‏
سێیەم/ پێویستە وێنەیەكی كارنامەی كۆبوونەوەوە بە (3)رۆژ پێش كۆبوونەوەكە بدرێتە ‏ئەندامانی ئەنجومەن تا بتوانن تێبینی‌و سەرنجی ‏خۆیان لەسەر بدەن.‏
چوارەم/ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆیان هەیە بەر لە (24) كاتژمێر لە كاتی كۆبوونەوەكان ‏بابەتێكی تازە بخەنە ناو بەرنامەی كارەوە ‏بەمەرجێك بابەتەكە گشتی بێت‌و لە ناكاو و بە ‏پەلە بێت. )، لەبەرامبەر ئەمەشدا سێ ئەندامی ئەنجومەنەكە هۆڵی كۆبوونەوەكەیان ‏جێهێشت ‏‌و ئەوەیان بەنایاسایی باسكرد كە بریتی بوون لە (بەرزان حامد، كەریم عەلی، سێوە ‏حەمەخدر) لەكۆتایشدا پێشنیارەكە ‏رەتكرایەوەو نەخرایە ناو دانیشتنەكە.‏


SHARE
حکومەت و سەرنجێک
رزگار حەمە نوری میرزا
راستە حکومڕانی هەر دابەشکردنی موچە نیە !
ئەندازیار : خدیجە عبدالجبار احمد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft