‏(بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی لیژنەی (پڕۆژەی لامەركەزی)ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، سەبارەت بە ‏هەنگاوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئامادەكردنی رەشنوسی ‏پڕۆژەی (لامەركەزی)، لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: (بۆیە ھەموو لێدوان ‏وشرۆڤە بەواقعی نابینم کەدەکریت لەدژی وەھەروەھا ئەو ھیواگەورەیش ‏نابینم کەھەندی بانگەشەی بۆ دەکەن ئێمە ئەم داوایەمان بۆ ئەوەیە دەسەڵاتە ‏کارگێڕی ودارایەکان دابەش بکریت بۆ ئەوەی ڕووی گەشی دیموکراتیەت ‏و پێیشکەوتنە ئابووری وخزمتگوزاریەکان بەشێوەیەکی باش بگاتە ‏ھاووڵاتی پارێزگاکە)‏
هەروەها لەكۆتایی روونكردنەوەكەشیدا سەرۆكی لیژنەی (پڕۆژەی ‏لامەركەزی) دەڵێت: (ئەم کارەی ئەنجومەن نە لەدژی کەسە نە پاڵپشتیە بۆ ‏ئەجیندای کەس، بۆ دوو ئیدارەیی نیە بەڵکو بۆ بە ھێزکردنی حکومەتی ‏ھەرێمە، گەڕانەوە نیە بۆ بەغداد نەخێر بۆ پتەوکردنی حکومەتی ھەرێمی ‏کوردستانە)
ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست ‏‎..........................‎‏ ‏
ئەنجومەنی پارێزگا دامەزراوەیەکی یاساییە لەسیستەمی ھەرێمی ‏کوردستان.کارەکانی لەچوارچێوەی یاسایی ژمارە(3)ساڵی (2009)  ‏بەڕێدەکات، کاری ئاسایی ویاسایی خۆیەتی ھەرداواکاریەك بکات بەپشت ‏بەستن بەیاساکە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان، کاتێك ئەندام ئەنجومەنێك ‏یاداشتێك ئاراستەی سەرۆکایەتی دەکات و(11) واژوی ئەندامانی ‏ئەنجومەنی لەسەر بێت لەڕووی یاساییەوەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن ‏ناتوانیت کاری لەسەر نەکات، بۆیە بڕیارماندا کۆبونەوەی سەرۆکایەتی ‏وسەرۆکی فراکسونەکان بکرێت لەبەرواری (26/4)دا کۆبونەوکەمان ‏ئەنجام دا بەئامادەبوونی سەرۆکی ھەموو فراکسیونەکان بڕیارماندا ‏لیژنەیەك پێك بھێنریت بەگویرەی دەستکەوتی ھەڵبژاردن ژمارەی ‏نوێنەرەکان دیاری بکرێت و ھەرلایەنێك لەلایەن نوێنەرەکەیەوە بیروڕای ‏خۆ بێنیتە لیژنەکەو لەکۆتادا پڕۆژەیەك گەڵاڵە بکرێت بدرێتە سەرۆکایەتی ‏حکومەتی ھەرێمی کوردستان...‏
‏ بۆیە ھەموو لێدوان وشرۆڤە بەواقعی نابینم کەدەکریت لەدژی وەھەروەھا ‏ئەو ھیواگەورەیش نابینم کەھەندی بانگەشەی بۆ دەکەن ئێمە ئەم داوایەمان ‏بۆ ئەوەیە دەسەڵاتە کارگێڕی ودارایەکان دابەش بکریت بۆ ئەوەی ڕووی ‏گەشی دیموکراتیەت و پێیشکەوتنە ئابووری وخزمتگوزاریەکان ‏بەشێوەیەکی باش بگاتە ھاووڵاتی پارێزگاکە لەبەر ئەمانە ئەم کارەی ‏ئەنجومەن نە لەدژی کەسە نە پاڵپشتیە بۆ ئەجیندای کەس، بۆ دوو ئیدارەیی ‏نیە بەڵکو بۆ بە ھێزکردنی حکومەتی ھەرێمە، گەڕانەوە نیە بۆ بەغداد ‏نەخێر بۆ پتەوکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە
بەرزان شێخ محمد ‏
سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزی
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft