ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (4/5/2020) لیژنەی تایبەت بە سیستمی ‏لامەركەزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا
ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ئامادەكردنی پڕۆژەی سیستمی ‏لامەركەزی بەڕێوەچوو، كە لە (11) ئەندام پێكهاتووە، بە مەبەستی دانانی نەخشە ‏ڕێگەی گونجاو بۆ پڕۆژەی لامەركەزی. لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ(پێگەی ‏ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) (بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی ‏لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی لامەركەزی سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ‏رایگەیاند: (ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەمان بوو، هێڵە گشتییەكانی چۆنیەتی ‏كاركردنمان دیاریكرد، بڕیارماندا سەردانی هەموو یەكە ئیداریەكانی سنوری ‏جوگرافی پارێزگای سلێمانی بكەین لەوانەش (پارێزگای سلێمانی، پارێزگای ‏هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی راپەڕین) هەروەها بڕیارێكی تر ئەوەبوو ‏كەسانی پسپۆڕو شارەزا بهێنین بۆ ناوكۆبوونەوەكان بەمەبەستی دەوڵەمەند كردنی ‏پڕۆژەكە).‏
هەروەها سەرۆكی لیژنەی ناوبراو لەوەڵامی پرسیاری ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەكە ‏كەیەو چەندی كات پێویستە؟ وتی:‏
‏(ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی هەستیارەو گرنگی و بایەخی زۆرە، جارێ ئەبێت ئەو ‏سەردانە مەیدانیانە بكەین پاشان ئەبێت ئەوەی داوای دەكەین لە چوارچێوەی ‏یاساكانی هەرێم بەگشتی‌و یاسای ژمارە(3)ی ساڵی (2009)دا جێگەی بێتەوە، ‏ئەمەش پێویستی بەكاتە).
شیاوی باسە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ماوەیەكە پرسی لامەركەزی ‏كارگێڕی‌و دارایی وروژاندووەو داوای جێبەجێكردنی ئەو سیستمە دەكات بۆ ‏ئەمەش لەبەرواری (30/4/2020) (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی فەرمانی ژمارە (290)ی دەركرد بەپێی ناوەڕۆکی فەرمانەکە ‏ئامانج لەدروستکردنی لیژنەکە ‏ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی كارگێڕی‌و دارایی بەپێی ‏یاسای ئەنجومەنی ‏پارێزگاكانی هەرێم بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏کەپێکدێت لە پارێزگای ‏سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەكانیی گەرمیان و ڕاپەڕین. ‏

SHARE
حکومەت و سەرنجێک
رزگار حەمە نوری میرزا
راستە حکومڕانی هەر دابەشکردنی موچە نیە !
ئەندازیار : خدیجە عبدالجبار احمد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft