كەمێك بەر لە ئێستا حەوت ئەندامی كورد لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) راگەیاندنێكیان بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە، ‏سەبارەت بە تێپەڕاندنی کابینەکەی موستەفا کازمی، لە نێو ئەو حەوت ئەندامەدا هەریەكە لە (هۆشیار عەبدوڵا، سەرکەوت ‏شەمسەدین، غالب محمد عەلی، یسری رجب کمر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی تێدان.‏
ئەو حەوت ئەندامە لەبەر چەندهۆكارێك كە لەخوارەوە ئاماژەیان پێدراوە پشتیوانی تێپەڕاندنی کابینە حکومیەکەی موستەفا کازمی نابن....‏
ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:‏

راگەیاندنێك بۆ ڕای گشتی ‏
ئێمە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە پشتیوانی ‏تێپەڕاندنی کابینە حکومیەکەی بەڕێز مصگفی كاڤمی نین‎:‎
یەکەم: ئەم کابینەیە و سەرۆکەکەی بە فەرمی ھیچ گەرەنتییەكی نەداوە کە کێشەی بودجە و موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ‏فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم چارەسەر دەکات و ھیچیتر مافە داراییەکانی ھەرێم و خەڵکەکەی ناکاتە ‏بەشێك لە ململانێی سیاسی لە نێوان ھەولێر و بەغداد‎.‎
دوەم: بۆ جارێکیتر، کێشەی کەرکوك و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ‏ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، کرایەوە قوربانی پشکی وەزاری لە حکومەتی تازە‎.‎
سێھەم: ستافی سەرۆک وەزیری راسپێدراو تەنیا بۆ پێدانی پۆستی وەزاری گفتوگۆی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کردوە، کەئەوە ‏کاری لە پێشینەی ئێمە نیە، ئێمە خاوەنی دیدی سیاسیی نیشتیمانی جیاوازی خۆمانین. پارتی و یەکێتیش وەك خوی ھەمیشەیی ‏بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستانیان کردوە بە قوربانی بەرژەوەندییە حیزبییە بچوکەکان‎.‎
بۆیە ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ھەر ئەنجام و لێکەوتەیەك لە رێگەی تێپەڕاندنی ئەم حکومەتەوە، کە کاریگەری خراپ بکاتە ‏سەر ئایندەی ھەرێم و ژیانی خەڵکەکەی، بەرپرسیار نین و بەرپرسیاری لێکەوتەی ئەوتۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەس و ‏لایەنانەی کە پشتیوانیی تێپەراندن و پێکێهێنانی ئەم کابینەیان دەکەن‎:‎
ناوەکان‎:‎
‏١‏‎.‎رابون مەعروف
‏٢‏‎. ‎هۆشیار عەبدوڵا
‏٣‏‎. ‎سەرکەوت شەمسەدین
‏٤‏‎. ‎کاوە محەمەد ‏
‏٥‏‎. ‎سروە ونس عمر ‏
‏٦‏‎.‎غالب محمد عەلی
‏٧‏‎.‎یسری رجب کمر ‏
6/5/2020








SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft