ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (11/5/2020) بەمەبثستی پیرۆزبایی‌و ناساندنی (پڕۆژەی ‏پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان)، سەردانی (رێزان ‏شێخ دلێر)ی كرد لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.‏
لەسەرەتادا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری (پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بەناوی ‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ەوە ‏پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە بەڕێزیان كرد وەك ‏ئەندامی نوێی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) لەخولی چوارەمی ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)و ئومێدخواست کە بەڕێزیان لەئاست داواو داخوازیەكانی ‏هاووڵاتیان ‏پارێزگای ‏سلێمانیدا بێت‌و پێكەوە لەگەڵ نوێنەرەكانی دیكەی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق) ‏هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ خزمەتی پارێزگاكە. ‏
پاشان (ئارام كەمال)، ئامانج و چالاكییەكانی (پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) ‏روونكردەوەوداواکرا بەڕێزیان بەشداربێت ‏لە چالاكییەكانی پڕۆژەكەدا...‏
لەبەرامبەردا (رێزان شێخ دلێر) خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕی و لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ‏‏(پێگەی ئەلیكترۆنی ‏رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، رایگەیاند: (لە راستیدا پرۆسەی ‏چاودێریكردن و بەدواداچوون‌و ‏هەڵسەنگاندنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو كارێكی زۆر گرنگە ‏بەتایبەت ئەگەر رێكخراوێكی سەربەخۆ بەشێوەیەكی بێلایەنانەو ‏بەئەمانەتەوە بەم كارە ‏هەستن، چونكە ئەم جۆرە پڕۆژانە دەبنە هاوكارو پاڵپشتی بۆ پەرلەمانتاران تا هەوڵی زیاترو ‏كار‌و پڕۆژەی باشتر ‏پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن‌و پەرلەمان هەست بەوە بكات كە ‏بەرپرسیارییەتێكی گەورەی لەسەر شانە، من هەمیشە لە خولی پێشودا ‏باسی ئەوەكردووەكە ‏جیاوازی ناكرێت لە نێوان پەرلەمانتارێكی چالاك و ناچالاكدا، لەبەرئەوە دەستخۆشی لە ‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) دەكەم كە بەم كارە هەڵدەستن‌و بەدڵنیایەوە ‏پەیوەندییەكی باش‌و هاوكاری و هەمانگی بەردەوام لە نێوماندا دەبێت و بەشداردەبین لە ‏‏چالاكییەكانی پڕۆژەكەدا... )‏
سەبارەت بە كاری لە پێشینەی ناوبراو بۆ پارێزگای سلێمانی لە داهاتوودا چی دەبێت؟ ‏‏(رێزان شێخ دلێر) رایگەیاند: (ئێمە ئەوپەڕی ‏هەوڵ ئەدەین لە خزمەت هاووڵاتیانماندا بین، ‏راستە ئێمە ئەندامی پەرلەمانی عێراقین و هەرێمی كوردستانیش پەرلەمانی خۆی هەیە، ‏بەڵام ‏پەیوەندییەكی باش لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏دروست دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین كێشەو گرفتەكانی ‏هاووڵاتیان چارەسەر بكەین و بتوانین ‏بە هەموولایەك خزمەتێكی زیاتری پارێزگاكەبكەین...).‏
لەكۆتایشدا بەشێك لە راپۆرت‌و بڵاوكراوەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏پێشكەش بە بەڕێزیان كرا.‏
شایانی باسە (رێزان شێخ دلێر) لە خولی سێیەمدا ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏‏عێراق)بووە لەبەرواری (7/5/2020)دا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوێندی یاسایی ‏‏خواردو وەك ئەندامی خولی چوارەم لەسەر فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) ‏‏دەستبەكار بوو..... ‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft