لە میانی چاوپێكەوتێكی لەگەڵ (دەنگی ئەمریكا) (د.موسەنا ئەمین) ئەندامی فراكسیۆنی ‏‏(یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان) له (‏‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ‏سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غداد ده‌ڵێت" ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ ‏ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنێكی كۆنكرێتی و مه‌حكه‌م و ڕوون ‏ڕووینه‌داوه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌(حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ حكومه‌تی عیراق)، پێكهێنانی حكومه‌ت و گۆڕانی ‏حكومه‌ت له‌ساته‌ وه‌ختی بوونی ئه‌م وه‌فده‌ له‌ به‌غدا دانان به‌ حكومه‌تی نوێ و به‌ركه‌ناربوونی حكومه‌تی ‏پێشوو، بێگومان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی خستۆته‌ وه‌ختێكی تره‌وه‌ ، ده‌بوو له‌م ڕۆژانه‌ گفتوگۆیه‌كی تر ده‌ست پێ ‏بكات به‌ڵام دیاره‌ كه‌ كازمی-ش بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك قه‌یران جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ تازه‌ له‌ حكومه‌تدا و پێویستی ‏به‌كاتێكی باش هه‌یه‌ تا كه‌مێك به‌رچاو ڕوون ببێت له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ مه‌له‌فه‌كانی عێراق كه‌ ‏ته‌نها یه‌كێكیان مه‌له‌فی مه‌سه‌له‌ی كورد و موچه‌و بودجه‌یه‌ ئه‌گینا ئاڵۆزترینیان مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ‏چاره‌سه‌ركردنی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك و گۆڕینی پۆسته‌ گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ‏ئیستحقاقاتی دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ وای كرد كه‌ پێم وابێ جۆرێك له‌بارچوون له‌بارچووه‌‏‎."‎
هەروەها ناوبراو  هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی (د.فوئاد حسێن) و (عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا) ڕه‌تكرانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ‏به‌شێك له‌ هێزه‌ شیعه‌كان حه‌زیان به‌پارتی دیموكراتی كوردستان نیه‌ بۆیه‌ كه‌ ده‌زانن كاندیدی ئه‌و حیزبه‌یه‌ ‏ده‌نگی پێناده‌ن مه‌گه‌ر پارتی ڕێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكات له‌گه‌ڵیان، د.موسه‌نا ده‌شڵێت" ئێمه‌ش ده‌نگمان ‏نه‌دا به‌ عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ، یه‌كێتی پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان پێی وتین ده‌نگی پێمه‌ده‌ن كاندیدی ‏پارتیه‌ چونكه‌ ئێمه‌ "مه‌عنی "نین به‌وه‌ی پارتی هه‌ركاندیدێكی هێنا ئێمه‌ ده‌نگی پێبده‌ین، له‌باره‌ی ناردنی ‏موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، د.موسه‌نا ده‌ڵێت، ئومێد هه‌یه‌ به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، ‏ده‌شڵێت"خۆزگه‌ ئێمه‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووینایه‌ نانمان نه‌بوایه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك بیخۆین ، كێشه‌مان نه‌بوو ‏دوای ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌ڵده‌ستاینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌ستكه‌وتێكی وا مێژووی بۆ كورد، شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوربانی بۆ ‏بده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ گریمانه‌یه‌كه‌ بوونی نیه‌، بێگومان ته‌نها خه‌ڵك به‌ده‌وڵه‌تیش ناژی به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی وا ‏سه‌دان ساڵه‌ كورد خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت وه‌ده‌یان ساڵه‌ خوێنی بۆ ده‌به‌خشێت‎."‎
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ده‌شلێت" گومانی تێدا نیه‌ ئومێد هه‌یه‌ به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ‏بنێردرێت، ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ته‌واوی مانا موفلیس نیه‌ و له‌ عه‌رزی نه‌داوه‌، كۆمه‌ڵێك (ئه‌گه‌ر) ده‌توانێت ‏به‌كار بهێنێت كۆمه‌لێك بژارده‌ له‌به‌رده‌می هه‌یه‌ تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بێ له‌ عێراق، عێراق ‏ئه‌ركی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئیلتزاماتی خۆی به‌ بڕێك له‌ داهات پێشكه‌ش بكات به‌هه‌رێمی ‏كوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ژێر ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌ستورییه‌ی خۆی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌هه‌ر بیانویه‌ك ئه‌وه‌ نكۆڵی ‏كردنه‌ له‌ ئیلتزاماتی ئه‌خلاقی و قانوونی و ده‌ستوری حكومه‌تی ناوه‌ندی چونكه‌ خۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی ‏موچه‌ی موچه‌خۆر له‌ به‌رامبه‌ر داهاتدا نانێرێت بۆ هیچ پارێزگایه‌ك، بێگومان ئه‌بێت ئه‌مه‌ له به‌رامبه‌ری ‏هه‌رێمی كوردستانیش به‌و شێوه‌یه‌ بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌ كه‌پارێزگاكانی تر به‌شداری بكات له‌ ‏داهاتی گشتیدا ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری بكات له‌ داهاتی گشتیدا‎."‎
هەر لە درێژەی قسەكانیدا (د. موسەنا) دەڵێت: ‏‎"‎ئێستا كه‌ جارێكی تر ‏حكومه‌تی هه‌رێم ملی كه‌چ ده‌كات و ده‌چێته‌وه‌ بۆ به‌غداد بۆ ئه‌و شكسته‌ و ‏عه‌یبه‌یه‌‏‎ "‎
سەبارەت بە پەیوەندەیەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش وتی:‏
‎"‎به‌رپرسه‌كانی عێراق خۆیان تێوه‌گلاون له‌ ده‌یان جۆر گه‌نده‌ڵی وه‌كو ئه‌مانه‌ی هه‌رێم وه‌ هیچ وه‌ختێكیش ‏گوێناگرن له‌ خه‌ڵكی هه‌رێم هه‌ر گوێ له‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌گرن واته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ شه‌ریكن و په‌یوه‌ندی ‏تایبه‌تیان هه‌یه‌، بونه‌ته‌ جۆرێك له‌ باندێك حكومی عێراق ده‌كه‌ن پێكه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وانه‌زانیین كه‌ مانه‌وه‌مان ‏له‌گه‌ڵ عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ببینه‌ وڵاتێكی دیموكراسی تر یاخود ببینه‌ وڵاتێكی شه‌فاف تر و نه‌زیهتر ، ‏ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا زۆر ئه‌وه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت چونكه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ عێراق حكومڕانی ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان ‏عه‌قڵی شۆڤێنی و عه‌قڵی تائیفی ئه‌م وڵاته‌ ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌شدارییه‌كی حه‌قیقی بكات له‌وه‌ی ‏كه‌كوردستان ببێته‌ دیموكراستر و نه‌زیهتر و باشتر له‌كاتێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ماوه‌ته‌وه‌."د.موسه‌نا ئه‌مین ‏واده‌ڵێت‎"‎

بۆ خوێندنەوەو گوێگرتن لە تەواوی چاوپێكەوتنەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:‏
https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/5419300.html?fbclid=IwAR0525Vc-vSfJGgiM46AdpRFEq0-y9to3D2nMIbepY5k8H8KnKAmwgYonac
SHARE
حکومەت و سەرنجێک
رزگار حەمە نوری میرزا
راستە حکومڕانی هەر دابەشکردنی موچە نیە !
ئەندازیار : خدیجە عبدالجبار احمد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft