ئەمرۆ (یەك شەممە) بەرواری (2020/5/31) بەشێك لە نوێنەرنی ‏پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازیانكرد لە  شاندێکی ‏‏(فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی)....‏
بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێكی تایبەت بە پرسی پڕكردنەوەی پۆستەكانی ‏‏(كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق)  سەردانی نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق) یانكردبوو لە لایەن هەریەكە لەبەڕێزان (د. بەهار مەحمود، د. ‏موسەنا ئەمین، رێزان شێخ دلێر، د. رێبوار كەریم) ئەندامانی ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراقەوە پێشوازیكران....‏
سەرەتا ئامانجی سەردانەكە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكرایەوەو كە بریتی بوو لەوەی كە  ‏ئەنجومەنی نوێنەران رێگە بگرێت لە دووبارە دابەشكردنەوەی پۆستەكانی ‏‏(كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان) لەسەربنەمای حزبی‌و نەتەوەیی‌و ‏مەزهەبی‎. ‎
دواتریش ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتگیری‌ خۆیان بۆ ‏یاداشتەكە دەربڕی‌و بەڵێنی ئەوەیاندا بەدواداچوونی جدی بۆ بابەتەكە ‏بكەن‌و ئەنجومەنی كۆمسیاران لەم جۆرە مامەڵانە ئاگاداربكەنەوە ‏بەئامانجی ئەوەی هەر پێشێلكارییەكی یاساكە هەبێت راستیبكاتەوەو یاساكە ‏وەك خۆی جێبەجێبكەن‌و كەدەبێت پۆستەكانی كۆمسیۆن بەكەسانی ‏سەربەخۆی بێلایەن بسپێدرێت
‎. ‎لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ دەزگاكانی ‏راگەیاندن ئەنجامدراو ئامانجی كۆبونەوەو یاداشتەكە بۆ دەزگاكانی ‏راگەیاندن خرایەڕوو‎.‎

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft