د.جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له (ئەنجومەنی ‏نوینەرانی عیراق)  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی (دەنگی ئەمریکا)  کێشەکانی ‏نێوان بەغداد و هەرێم و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد....‏
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) سەبارەت بە ‏کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم وتی" كێشه‌كه‌ی ئێستا كێشه‌یه‌كی یاساییە ئه‌وه‌ی كه‌ له‌نێوان ‏حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوەندییە، به‌م كێشه‌كه‌ بۆ عێراقه‌ به‌ گشتی ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ‏یاسای بودجە هی 2019 ئیتر كۆتایی پێهاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای بودجە بۆ یه‌ك ساڵه‌، ‏واته‌ له‌ 1/1 وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا كۆتایی مانگی 12، وه‌ به‌حكومی ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه‌ له‌ ‏عێراقدا ڕوویدا له‌ خۆپیشاندانه‌كانی 1/10 /2019 وه‌ ده‌ستی پێكرد، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ‏ئه‌وه‌ی یاسایەکی بۆ 2020 نه‌یه‌ته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، ئیتر سیسته‌می بودجە یه‌ك له‌سه‌ر ‏دوانزه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ ئه‌م بۆشایییه‌ یاسایییه‌ دروست ببێت‎."‎
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بیبیستین و ئێمه‌ ئاگاداربین دوو بنه‌ما كرا به‌ بنەمای ڕێكکه‌وتن هەرێم و بەغداد، ‏ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوولا ڕازی بن به‌ یاسای بەڕێوەبردنی دارایی به‌پێی یاسای بودجەی ‏ناوەندی و حكومه‌تی هه‌رێم، بەپێی یاسای 2019، حكومه‌تی ناوەندی وایبڕیارداوە ‏کەخەرجی "فیعلی" 450 ملیار دیناری عێراقییه‌ مانگانه‌ به‌ته‌نها دانراوه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ‏وه‌كو مووچه‌، ئه‌مه‌ خەرجی "فیعلی" هه‌رێم نییه‌، خەرجی "فیعلی" هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ‏موچە 895 ملیار دنیاری عێراقییه‌، به‌نزیكه‌ی نیوه‌ی جیاوازه‌‏‎."‎
د.جوان ئەوەشی وت" چوارسەد ملیاره‌كه‌ی کەبەغداد ناردویەتی بۆ هەرێم به‌پێی نوسراوی ‏وه‌زیر، له‌ 24/5 دا ، ده‌رچووه‌، ئه‌و 400 ملیاره‌ له‌ بانكی مه‌ركه‌زی عێراقیه‌وه‌ ‏گواستراوەتەوە بۆ لقی هه‌ولێر بۆ ئەژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌مه‌ ‏مسته‌حه‌قاتی هه‌رێمه‌ بۆ مانگی 4 ی 2020‏‎."‎
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی تاچەندە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت ئەوانەی لەناو ‏خەڵکدا پێیان دەوترێت" بندیوار" بۆتە گرفت لەنێوان هەولێر و بەغداد؟ سەرۆکی ‏فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق وتی" له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ‏كۆمه‌ڵێك ڕیفۆرم كرا له‌ناو حكومه‌تدا ، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی ‏مووچه‌ خۆرن‎."‎
‎" ‎له‌مسه‌ری عێراق بۆ ئه‌و سه‌ری عێراق، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ‏ته‌واوی عێراقیشه‌وه‌، واته‌ خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌ عێراقدا ، دوو موچه‌ و سێ موچه‌ و چوار موچه‌ی ‏هه‌یه‌. تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی ئه‌مه‌ی پێ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ بووه‌ به‌ ئه‌ركێكی ‏گه‌وره‌ به‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌، حكومه‌تی عێراقیش ئه‌مه‌ی پێ چاره‌سه‌رناكرێت." ‏
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌مجاره‌ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دانوستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ‏به‌غداد "سازشی" كردووه‌ ؟ د.جوان ئیحسان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بڵێین به‌مانای سازش نییه‌،با ‏دروستر بڵێین نه‌رمی نواندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر فشارێكی زۆر زۆر ‏دایه‌، فشاری ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌رزێكی زۆری كردووه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری خه‌ڵك ‏ده‌بێت دانوستان بكات له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵك و سه‌ركه‌وتوو بێت تێیدا ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی كردبێت ‏له‌ ئیداره‌ ئه‌مڕۆ ده‌بێت هه‌وڵ بدات به‌ حیكمه‌ت له‌ ئیداره‌دانی دانوستانه‌كاندا هه‌م ‏كه‌موكوڕییه‌كانی له‌ ئیداره‌دا چاك بكاته‌وه‌ ، هه‌م به‌رامبه‌ر قوتی خه‌ڵكیش به‌رپرسیاره‌‏‎ ."‎
هه‌روه‌ها وتی" یه‌كێك له‌ كێشه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت میكانیزمی دانوستان ‏كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه‌ سیاسیانه‌ی ناو عێراق و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئێستای عێراقیش ‏بگۆڕێت، له‌لایه‌كی دیكه‌ كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌بێت دابڕێژرێت له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ یاسای ‏نه‌وت و غاز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و قانوونانه‌ی زۆر زۆر گرنگه، ئێمه‌ له‌دوا كۆبوونه‌وه‌شمان ‏له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌ له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا كردن له‌ بینای ‏ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌مان پێڕاگه‌یاندن یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ ‏كێشه‌ گه‌وره‌كان كه‌ چاره‌سه‌ر ببێت به‌ یاسای نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ده‌بێت ‏دابڕێژرێته‌وه‌و ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شتێك له‌ عێراقدا ‏به‌ سازان و ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌ڕوات، بیگه‌یه‌نینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بگاته‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ‏ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت زۆر له‌ كێشه‌كان كه‌ هاتووه‌، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا ‏ده‌بێت ده‌ست به‌وه‌ بكرێت كه‌ كاری دامه‌زراوه‌كانت ه‌واو دامه‌زراوه‌یی بێت، ئه‌م كێشانه‌ ‏هێواش هێواش چاره‌سه‌ر بكرێت‎."‎
د.جوان له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا گه‌شبینی خۆی به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ‏به‌غداد ده‌ربڕی و وتی" كاتی زۆری ده‌وێت به‌ڵام زه‌حمه‌ت نییه‌و شتێكی مه‌حاڵ نییه‌ ‏هه‌نگاوه‌كان هه‌تا زووتر ده‌ست پێ بكات باشتره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ بڵێن هه‌ر قورسه‌و ‏پێمان ناكرێت،ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت كێشه‌كان بسپێرێت به‌ كابینه‌یه‌كی تر ته‌نها زیانمه‌ند ‏خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌بێت ، وه‌ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش وای لێدێت كه‌ خۆمان به‌ده‌ستی ‏خۆمان كێشه‌ی تیا دروست بكه‌ین و ئۆباڵی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانمان، هه‌موو قۆناغێك ‏تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و به‌رپرسیارێتیشه‌ به‌ر پرسیارێتی حكومڕانی، پێویستی جورئه‌تی ‏بڕیاردان هه‌یه‌ و پێویست به‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ حاكم خه‌مخۆری خه‌ڵك بێت چونكه‌ متمانه‌ی له‌ ‏خه‌ڵكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌‏‎."‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی چاوپێکەوتنەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft