‏ ‏پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا (د. ریبَوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) پڕۆژەی ‏‏(گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە حكومەتی هەرێمەوە بۆ حكومەتی بەغداد) خستەڕوو....‏
لەبەرواری  (18/6/2020)دا بەنوسراوی ژمارە (36) و ژمارە (37)ی ئاڕاستەی هەریەك لە (سەرۆك وەزیرانی هەرێمی ‏كوردستان)‌و (سەرۆك وەزیرانی عێراق) كرد....‏
لە نوسراوەكاندا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە كراوە، بەمەبەستی كۆتایهێنان بە كێشەی مووچە خۆرانی ‏هەرێم، هاوكات دەقی پڕۆژەكەش هاوپێچی نوسراوەكان كراوە....‏
گرفتی دواكەوتنی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو كێشانەی تائێستا نەتوانراوە چارەسەر بكرێت‌و بەمەش ‏ناڕەزای مووچەخۆرانی بەدوایخۆیدا هێناوەو وەك ئەوەی پێویستە نە پەرلەمانی كوردستان نە حكومەت یهەرێم و نە حكومەتی ‏بەعێراق‌و نە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش نەیانتوانیەوە چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن، كێشەكە هەروا بە هەڵواسراوی ‏ماوەتەوە



SHARE
© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft