پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا فــراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زنجیرەیەک سەردانی ئەنجامدا بۆ ‏لای چەند وەزارەتێک لە حکومەتی فیدڕاڵ... پاش گەڕانەوەشیان بۆ هەرێمی کوردستان فــراکسیۆنی یەکێتی هەستان بە ‏سەردانیکردنی داموزراوەو وازارەتەکانی هەرێم کە تیایاندا بەشێک لە کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ‏تاوتوێکران بەمەبە ستی دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەکـانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ....‏
بەرنامەی سەردانەکانیش بەم شێوەیەی لایخوارەوە بوون:‏
یەکەم/ بەرواری (19/7/2020)  سەردانیکردنی هەریەک لە:‏
‏1.‏ ‏ پارێزگاری هەولێر .‏
‏2.‏ ‏ وەزيرى پلاندانان
‏3.‏ ‏ وەزيرى خوێندنى باڵا
‏4.‏ ‏ وەزيرى كشتوكاڵ
‏5.‏ ‏ وەزيرى ڕۆشنبيرى و لاوان ‏
‏6.‏ ‏ وەزيرى ھەرێم بۆكاروبارى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
دووەم/ بەرواری (20/7/2020) سەردانیکردنی هەریەک لە:‏
‏1.‏ سەردانیکردنی پەرلەمانی کوردستان:‏
کۆبوونەوە لە گەڵ هەریەک لە ( سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فــراکسیۆنی ‏سەوز لە پەرلەمانی کوردستان)‏
‏2.‏ وەزارەتی پێشمەرگە.‏
‏3.‏ وەزارەتی پەروەردە.‏
سەردان وبەسەرکردنەوەکانی (فــراکسیۆنی یەکێتی) بە سەرۆکایەتی (د.جـوان ئیحــسان) سەرۆکی فراکسیۆن بە یاوەری ‏هەریەکە لە (شیروان میرازو ئارەزوو مەحمودو رێزان شیخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  ئەنجامدران...‏
مەبەست لە سەردان و بەسەرکردنەوەکانیش:‏
‏1.‏ ‏ دروستکردنی هـەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکـان وچارەسەرکردنی کێشەکانی و یەکخستنەوەی کارەکـان ‏دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لە کارەکـانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕاوێژی بەردەوام ‏لە نێوان ئەو دوو دامەزراوە باڵایەی یاسادانان و چاودێری لە عێراق کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر بار ‏وبژێوی و ژیانی هاوڵاتیان‎.‎
‏2.‏ گفتوگۆ لەسەر کێشە و پێداویستیەکانی وەزارەتەکان
‏3.‏ گەیاندنی داواکاری و گرفتەکان بە حکومەتی فیدڕاڵ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان ‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft