بەمەبەستی بەدواداچوون و چاودێركردنی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕژەی شەقامی ‏‏(100) مەتری سلێمانی، ئەمڕۆ (21/7/2020)  هاوکات لەگەڵ گردبوونەوەی بەشێک لە ‏جووتیارانی ناوچەکە، کە هەوڵی ڕاگرتنی کارکردنیاندا لەبەشێکی پرۆژەی قۆناغی یەکەمی ‏شەقامی سەد مەتری سلێمانی (لیژنەی پلان و پرۆژەکان)ی (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی) ‏سەردانی ئۆفیسی پرۆژەکەیان كردو لەگەڵ بەڕێوەبەری پرۆژەکە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی ‏بەڕێوەچوونی کار و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆژەکە‎ ‎كرا...‏
لەوبارەیەوە (رەمەزان نامق) سەرۆكی لیژنەی (لیژنەی پلان و پرۆژەکان)ی (ئەنجومەنی ‏پاریزگای سلیمانی) لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) سەبارەت بە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەو رێگریەكانی بەردەم دواخستنی ‏پڕۆژەكە خستە ڕوو...‏

سەرەتا سەرۆكی لیژنەی (لیژنەی پلان و پرۆژەکان)ی (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) ‏ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە گرفتی زیادەڕەوی گەورەترین گرفتێكە كە رووبەڕووی پڕۆژەكەو ‏كۆمپانیای جێبەجێكار دەبنەوە بەتایبەت لە ناوچەی (تانجەرۆ)دا كە ژمارەیەك پاڵاوگەی ‏نەوتی نایاسایی‌و ژمارەیەك لە باخ‌و ڤێلای تێدایە، ناوبراو وتیشی: " گرتنەبەری رێکارەکانی ‏قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بە بەڵگەی یاسایی مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە، ‏ولابردنی هەر زیادەرۆییەک بۆ سەرپێگەی پرۆژەکە کە دوور لەیاسا ئەنجام دراوە و ‏بەسەرپێچی ئەژماردەکرێت‎...‎بەرپرسیاریتی ئەم کارانەش بەپلەی یەکەم لەئەستۆی ئیدارەی ‏پارێزگای سلێمانی و شارەوانی سلێمانیدایە‎ ..‎
هەروەها وتیشی لە ئێستا پڕۆژەكە نزیكی( 4 كم)ی زۆربەباشی كاری تێداكراوە، بەڵام ‏گرنگە لە ئێستادا حكومەت بێتە سەرخەت‌و رێكاری یاسایی بگرێتەبەر ئیشی كۆمپانیا ‏قەرەبووكردنەوەو لابردنی زیادەڕەوی نییە‌و ئیشی ئاگاداركردنەوەی جوتیاران نییە، بەڵكو ‏كۆمپانیا ئیشی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پارێزگارو ‏شارەوانی بەمكارە هەستن‌و ئەوان لە رێی تیمی تایبەتی خۆیانەوە بەو كارە هەستن ئەوەی ‏مافی قەرەبووی هەیە قەرەبوو بكرێتەوە و لە زووترین كاتدا مامەڵەی قەرەبووی ‏جوتیارەكان تەواو بكەن ئەوەشی زیادەرەوییە لای بدەن كە بەداخەوە بەشێكی ئەو ‏زیادەڕەویانە لەدوای دیاریكردنی دیزاینی پڕۆژەكەوە كراون....
سەبارەت بە كاركردنی كۆمپانیاكە، ناوبراو وتی: تائێستا كە قسەی تیادەكەین لە كاری ‏كۆمپانیاكە رازین و  بڕیاریشە كۆمپانیاكە دوای جەژن لە ناوچەی (دەمركان) لەلای ‏عەربەتەوە بەهەمان شێوە دەست بەكاركردن بكات، چونكە ئەو ناوچەیە كێشەی نییە ‏دەیانەوێت پێش وەرزی باران بارین لانیكەم ئاڕاستەی شەقامەكە دیاری بكەن
شیاوی باسە پڕۆژەی شەقامی (100) مەتری سلێمانی ساڵی (2013) بەردی بناغەی ‏بۆدانرا بەڵام پڕۆژەكە جێبەجێنەكراو، ئەم ساڵیش بەهەمان شێوە لەبەرواری ‏‏(11/7/2020) بۆ جاری دووەم بەردی بناغەی پڕۆژەكە دانرایەوە ، (رەمەزان نامق) لە ‏كۆتاییدا ئەوەشی دووپاتكردەوە كە وەك (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەردەوام دەبن لە ‏چاودێریكردنی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە‌و راپۆرتی تایبەتی خۆمان دەبێت لەسەر ‏پڕۆژەكە هەروەها بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی شارەوانی سلێمانی بكەین بەمەبەستی ‏داواكاری و قەرەبووی جوتیارەكان و پلان و بەرنامەی سارەوانی تایبەت بە ‏زیادەوڕەویەكان.... ‏


SHARE
کێ بەرپرسیارە؟
د. یوسف محەمەد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft