بەهۆی تەواو بوونی ماوەی یاسایی سەرپەرشتیاری (ئیدارەی گەرمیان)ەوە، حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ‏سەرجەمیان لە فراكسیۆنی (گۆڕان)ن داوای گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكەن...‏
ئەمڕۆ (26/7/2020) لە یاداشتێكدا كە واژۆی حەوت ئەندامی ئەنجومەنی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی كراوە، تیایدا هاتووە: كە نوسراو ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان بکرێت سەبارەت بە تەواوبونی ماوەی خزمەتی ‏سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دانانی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە بە پێی یاساو ڕێنماییەکان‎ .‎
هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە: بە پێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (16411) لە بەرواری (28/10/2018) ئاماژەدراوە بە ‏درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی (2) ساڵ واتە تا (1/7/2020)، بە پێی یاداشتەكە لە ئێستادا ‏مانگێك بەسەر ماوەی یاسایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیاندا تێپپەڕیووە.‏
لە كۆتایی یاداشتەكەشدا داواكراوە، كە بە دانانی كەسێكی دیكە بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە پێی یاسا‌و رێنماییەكان ‏
ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەکەیە:



SHARE
کێ بەرپرسیارە؟
د. یوسف محەمەد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft