بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەدرێژەی سەردانەكانیدا ئەمڕۆ (دووشە شەممە) بەرواری (10/8/2020)، سەردانی بەڕێز (د.جوان ئیحسان) سەرۆكی فراكسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد. 
سەرەتا تیمی پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‌لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پڕۆژەكەدا.
پاشان بەڕێز (د. جوان ئیحسان) پڕۆژەكەی بەگرنگ وەسف كردو هیوای خواست ئەم جۆرە كارانە بەردەوامیان هەبێت، ناوبراو لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر گرنگی بەشداری و بەسەرکردنەوەی نوێنەرانی هەڵبژێردراو کردەوە  لە بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیاندا..... 
سەبارەت بە پڕۆژەکانی (رێكخراویكوردستان بۆ هەمووان) ناوبراو چالاکییەکانی بەرزنرخاندو ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە لە چالاکییەکانی پرؤژەکەداو هەر چالاکییەکە تر کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە بە تایبەت لەم بارودۆخەدا پێویستە هەمووان هەوڵەکانیان چر بکەنەوە بەمەبەستی باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان... 
لەكۆتایشدا تیمی پڕۆژە سوپاس‌ودەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یان ئاڕاستەی (د. جوان ئیحسان) سەرۆكی فراكسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی
ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)و  پاشانیش بەشێك لە بڵاوکراوەکانی رێکخراو پێشکەشیان کرا....
شایانی باسە بڕیارە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز لە نێوان  ‏نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و فەرمانگە فیدراڵییەکانی پارێزگای سلێمانی‌ ئەنجام بدات...‏
 (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج ‏‏نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان‎. ‎لەلایەن رێکخراوی‎ (NED)‎‏ ‎ئەمریکییەوە ‏‏پاڵپشتی
دارایی دەکرێت... 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft