ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری: ( 25/8/2020 ) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان  بـــۆ پــەرەپـێـدانـی دیـمـوكـراســی  بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) ئەمریكی، هەستا  بە ئەنجامدانی یەکەم گفتوگۆێکراوە تایبەت لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵییەکانی پارێزگای سلێمانیدا....
  لە گفتوگۆکراوەدا کە تایبەت بوو بە (کۆمەڵگەی بەڕێوبەرایەتیەکانی بازرگانی سلێمانی) کە پێکهاتبوون لە:
1. بەڕێوبەرایەتی بازرگانی خۆراك
2. بەڕێوبەرایەتی دروستكردنی دانەوێڵەی سلێمانی 
3. بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی سلێمانی
4.  بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی 
5.  بەڕێوبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی
چالاکیەکە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان  (ئەحمەد حاجی رەشید) و(حەسەن ئاڵی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار....
سەرەتا هەریەکە لە (ئەحمەد حاجی رەشید) و(حەسەن ئاڵی) کورتەیەک لە ئەرک و دەسەڵاتەکانیان و رێگریەکانی بەر دەمیان باسکرد...
دواتریش هەر یەکە لە بەڕێوبەرانی (کۆمەڵگەی بەڕێوبەرایەتیەکانی بازرگانی سلێمانی) كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو.
 بەڕێوبەرایەتیەكانیان لە نێوان هەرێم و بەغدادا دووچاری چەندین كیشەو گرفت بوونەتەوە، بێگومان بوونی ئەم كێشەو گرفتانەش راستەوخۆ گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەكەن و ئەوان باجی كێشەكان دەدەن...
لە كۆتایشدا (ئەحمەد حاجی رەشید) و(حەسەن ئاڵی) بەڵێنی ئەوەیاندا بەجدی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت‌و هاوكاری و هەماهەنگیان زیاتر لەداهاتوودا دروست دەكەن.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکەن:
http://www.keodd.org/galleryview?photo=5024

 
SHARE
© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft