ڕۆژی (چوارشەممە) بەرواری (26-8-2020) شاندێكی (فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پێكهاتبوون لە (د.جوان ئیحسان و حەسەن ئاڵی و شیروان میرزاو ئارەزوو محمود) هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و نەخۆشخانەی هیوایان لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە. بەمەبەستی ئاگاداربوون و زانینی كێشەو گرفتەكانیان وچۆنیەتی چارەسەركردنی بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حكومەتی هەرێم وحكومەتی عێراقی فیدڕاڵی، پەرلەمانتارانیش بەڵێنیاندا كە هەوڵەكانی خۆیان بخەنە گەڕ بەمەبەستی گەیاندنی داواكاریەكانیان بەشوێنی مەبەست و كاركردن بۆ چارەسەكردنی ئەو گرفتانە.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft