بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكارو چالاكییەكانی رێكخراوو هەرورەها گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكانی داهاتووی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان).
ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (9/9/2020) بەشێوەی ئۆنلاین کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)و رێکخراوی (NED)ئەمریكی سازکرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە :
 یەکەم/ گفتوگۆکردن لەسەر چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کە لە ئێستادا پڕۆژەی ئەمساڵ لە قۆناغی کۆتاییدایە.....
 دووەم/ کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر چالاکییەکانی پڕۆژە.
سێیەم/ ناساندن و دەستبەکاربوونی (لوکا ڤيتوری) وەک شوێنگرەوەی (قەیس بەشار) لە تیمی رێکخراوی (NED)....
لە کۆبوونەوەکەدا چالاکییەکانی رێکخراو و رێگریەکان و ئەگەرەکان گفتووگۆیان لەسەر کراو چەندین راو پیشنیارو تێبینی بەسوود بۆ پێشخستنی چالاکیەکان خرانە ڕوو... 
سەرەتا (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  باسی لە ئێستاو رابردووی رێكخراو كردو هەروەها سوپاسی رێكخراوی (NED) كرد، كە پڕۆژەكانیان بەهەند وەردەگرێت... 
پاشان (لوکا ڤيتوری)  پرسیارو راو سەرنجی خۆی لەسەر چالاکییەکانی ئاڕاستەی تیمی پڕۆژە کرد .
دواتریش (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی ‌و نوێنەرانی) كورتەیەكی لەسەر كارو چالاكییەكانی پڕۆژەی ئەمساڵ باس كردو تیشكی خستە سەر گرنگی و كاریگەری چالاكییەكان بۆ هاووڵاتیان و رێگریەکان و ئەگەرەکانی بەردەم پڕۆژەکەی خستەڕوو
شایانی باسە رێكخراوی (NED)ئەمریكی ساڵانە سەردانی هەرێمی كوردستان وعێراق دەكەن‌و ئەو رێكخراوانە بەسەر دەكەنەوە كە لەلایەن ئەوانەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن، بەمەبەستی ئەوەی لە نزیكەوە  ئاگاداری چالاكییەكان بن و گوێ لە راو سەرنجی رێكخراوە لۆكاڵییەكان بگرن. بەڵام ئەمساڵ بۆ هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نەتوانرا سەردانەکان بکرێن و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە رێکخراوەکان بەسەردەکرێنەوە...
لەلایەن  رێكخراوی (NED)ەوە هەریەکە لە (لوکا ڤيتوری) (قەیس بەشار) بەرپرسی بەرنامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و  (ئەحمەد عەلی) بەڕێوبەری بەرنامەكانی عێراق‌و (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە هەرێمی كوردستان‌و باكوری عێراق بەشداربوون.
لەلایەن (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یشەوە هەریەکە لە (ئاواز سەلیم) سەرۆكی رێكخراو و (ئارام کەمال) بەڕێوبەری پڕۆژەو (پەروەر ئیبراهیم) رێکخەری پرۆژەو (عومەر محەمەد) ژمێریاری پرۆژە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED- National Endowment for Democracy ) دامەزراوەیەكی ئەمەریكی قازانجنەویستی تایبەتە بە گەشەپێدان‌و پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكان لەهەمو جیهاندا، كەلەلایەن كۆنگریسی ئەمەریكییەوە ساڵانە بودجەی تایبەتی بۆدیاریدەكرێت، ئەویش ساڵانە پاڵپشتی زیاتر لە (1200) هەزارو دو سەد پڕۆژەی گروپە ناحكومییەكان لە (90) نەوەد وڵاتدا دەكات. 
(NED) باوەڕی بەوەیە كە ئازادی خولیایەكی جیهانی مرۆڤایەتییە، دەبێت لەرێگەی گەشەپێدانی دامەزراوە دیموكراتییەكانەوە بهێنرێتەدی، بەها دیموكراتییەكان لەرێگەی تاكە هەڵبژاردنێكەوە بەدیناهێنرێن، هەروەها پێویست ناكات بە دوبارەكردنەوەی نمونەی وڵاَتە یەكگرتوەكان یان هەر وڵاتێكی دیكە بێت، بەڵكو بەگوێرەی پێویستییەكان ‌و دابونەریت‌و كەلتورە سیاسییە جیاوازەكان گەشەدەكات.







SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft