ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەرواری (20/9/2020) تایبەت بە زیادەڕۆیی و تێکدانی ژنیگەی سلێمانی و سووتاندنی سەوزایی شارەکە (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) چەند هەنگاوێکی گرتەبەر. سەرەتا لە هۆڵی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی وسەرۆکی لیژنەھەمیشەییە کانی ئەنجومەن، ئەنجامدراو تیایدا بڕیاردار بە پێکھێنانی لیژنەیەکی کاتی بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن وئەندامێتی «٦»سەرۆکی لیژنەی تایبەتمەند بۆ بەدواداچونی سوتانی دارسنەوبەرەکانی سلێمانی -تاسلوجە و دارستانی گۆیژە ،دواتر ئەنجامدانی کاری پێویست.پاشانیش لیژنە کاتییەکە سەردانێکی مەیدانی کرد بۆ شوێنی سوتانی دارودرەخت و سنەوبەرەکانی سەر ڕێگای تاسڵوجە و شاخی گۆیژە....دواتریش لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی لەو بارەیەوە ئەنجامداهەروەها لیژنەی (پلان و پرۆژەکان) بۆ ئاگاداربوون لەکارەکانیان سەردانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی زۆنی (5) ی (بەرزاییەکانی سلێمانی) مان کرد ، دواتریش سەردانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (دەوزارە سیتی 3) یان کرد بۆ ئاگاداربون لە جێبەجێکردنی سەوزایی بڕیار لێدراوی پرۆژەکە .هەر سەبارەت بە زیادەڕۆیی و تێکدانی ژنیگەی پارێزگا سلیمانی (18) ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگا لە فراکسیۆنە جیاوازەکان یاداشتێکیان ئاڕستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کردووەلە بەشێکی یاداشتەکەدا هاتووە: ( سەبارەت بە زیادەڕۆیی و تێکدانی ژنیگەی پارێزگا سلیمانی کە ماوەی چەند ساڵێکە بە ئاشکرا ئەنجامدەدرێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەتایبەت لە سەر ئەو پارچە زەویانەی کە دەکەونە تەنیشت شەقامی دووسایدی تاسڵوجە لە لایەن چەند کەسێکەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی .)لە بەشێکی تری یاداشتەکەدا هاتووە : (لە ماوەی رابردووشدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رێی لیژنەی کاتی  بۆ مەبەستی بەدواداچوون لەو بابەتە و هەروەها ئاگادارکردنەوەی داواکاری گشتی لەو پێشێلکاری یاسایی وشێواندنی ژینگەی ناوچەکە.. بەڵام بەداخەوە تاکو ئەم ساتە وەختە رێکاری پێویست نە گیراوەتە بەر دەرهەق بە لایەنی زیادەڕۆکار بگرە دەستدریژی زیادەڕۆکاران زیاتر فراوان بووە)بۆ ئەو مەبەستە  بە پێی بڕگەی (11) لە ماددەی (6)ی یاسای (ژمارە 3ی سڵی 2009 یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) لە کۆی 32 ئەندامی ئەنجومەن 18 ئەندام یاداشتێکیان ئاڕستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کردووە داوی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکەن لە نزیک دار سنۆبەرە سوتاوەکان داوای بانگهێشتکردنی هەریەکە لەم لایەنانە دەکەن:
1 . نوێنەری فەرمانگەی داواکاری گشتی
2 . پارێزگاری سلێمانی
3 . قائیمقامی قەزای سلێمانی
4. بەڕێوبەری پۆلیسی پاراستنی ژینگەو دارستانی سلێمانی
5 . بەڕێوبەری ژینگەی سلێمانی
6 . بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانیئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەکەیە:



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft