بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بايکۆتی کۆبوونەوەی نائاسایان کرد و دەڵێن، کارنامەی کۆبونەوەکە گوزارشت لە داواکارييەکانی ئەوان ناکات.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا ئاماژەيان بەوەکرد، "پێويست بوو لە کۆبوونەوەکەدا بانگهێشتی لايەنە پەيوەنديدارەکان بکرايە سەبارەت بە سوتاندی دارستانەکانی ڕێگای (سلێمانی – تاسڵوجە)، ئەوەش بە مەبەستی پرساندن و وەڵامدانەوەی ئەندامانی ئەنجومەن، بەڵام ڕەچاوی داواکارييەکەمان نەکراوە."
وتيشيان، "بابەتی زيادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی يەکێک بووە لەو بڕگانەی لە ياداشتی ٢٠ ئەندامی ئەنجومەندا هاتووە، بەڵام نەخراوەتە کارنامەی کۆبوونەوەکە."
ئاماژەيان بەوەشکرد، "داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەيەکی ديکەی نائاسایی دەکەن بە ئامادەبوونی لايەنی بەرپرس و پەيوەنديدار، سەبارەت بە سوتانی دار سنەوبەرەکانی ڕێگای تاسڵوجە."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە ١٨ی ئەم مانگەدا سنەوبەرەکانی نێوان رێگای سلێمانی و تاسلوجە سوتان و رووداوەکەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا... لە بەرامبەردا (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) چەند هانگاوێکی لەو بارەوە نا...، بەلام تائێستا هیچکام لە هەوڵەکان ئەنجامیان نەبووە و نەتوانراوە بکەرانی ئەو کارە دەستنیشان بکرین و هەروەها لایەنی کەمتەرخەمیش نەتوانراوە دەستنیشان بکرێت.
دوابەدوای کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەی بەشێک  لە ئەندامەکانی ئەنجومەن، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانیش، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا، سەرەتا (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ڕۆژی 20-9 لیژنەیەكیان بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی سوتانی دارستانی گوێژە و دارە سنەوبەرەكانی تاسلوجە و ئەو زەوییانەی كە بۆ پڕۆژەكان بەكارهێنراوە پێكهێنابوو، لیژنەكە داوایەكیان ئاراستەی ئەنجومەن كردووە كە ژمارەیەك لێپرسراوانی دامەزراوەكانی پارێزگای سلێمانی ئامادەی ئەنجومەن بن و تەئكیدیشیكردەوە ئەو كەسانەی كە كەمتەر خەم بن ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە” هەروەها وتی: " ئەم دۆسێیە دانەخراوەو لە داهاتووشدا کاری لەسەر دەکرێت "
دواتریش (بەرزان شیخ محەمەد) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: 
ئەمە پەیوەنیدی بە ئیدارەی قەزای سلێمانیەوە هەیە دەبوایە بانگهێشتی ئەومان بکردایە، هەروەها رایگەیاند ئێمەو ئەو ئەندامانەی بایکۆتیان کردووە هەردوولایەک بۆچونمان هەیە وجیاوازیمان نییە لەو بارەوە، بەڵام ئێمە ویستوومانە زانیاری زیاتر وەربگرین لەسەر بابەتەکە
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی  تایبەت بە سوتانی سنەوبەرەكان ئەنجامدا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەن داوایانكردبوو كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بانگهێشتی ئەنجوومەن بكەن، بەڵام بەهۆی ئاگادار نەكردنی ئەو لایەنانەوە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بایكۆتی دانیشتنەکەیان کرد. 
 سوتانی سنەوبەرەكانی سلێمانی لە ماوەی رابردوو بە بوونی دەستێك لێكدرایەوە كە ئامانجی بازرگانی لە پشتەوە بێت و تائشتاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار خۆی بەکەمتەرخەم نازانێت و خۆیان نەکردووەتە بەپرسیاری ئەو دارانە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر سەوزایی و ژینگەی سلێمانی....







SHARE
تاڵانی موچە بەردەوامە!
د.رێبوار كریم محمود
کێشەکە گزیکارییە..
د. یوسف محەمەد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft