پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقکرا ‏
‏ هەریەکە لە (د.رێبوار کەریم، د.غالب محمد، یوسرا رجب، سەرکەوت شەمسەدین) بە نوێنەرایەتی ئەو ‏پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردبوو، بەمەبەستی ‏تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد، لەگەڵ ‏سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و بە فەرمی پرۆژەکەیان رادەستی ‏سەرۆکی لیژنەی دارایی (د. هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنە هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار ‏عەبدوڵا، د. جەمال کۆچەر) کرا، تا رێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت‎.‎
شیاوی بەسە ئەم پڕۆژەیە لە (14/6/2020) (د.رێبوار کەریم)، نوێنەرای پارێزگای سلێمانی لە ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ‏کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پڕۆژەکەش لە حەوت قۆناغ ‏پێکهاتوەو دواتریش پڕۆژەکە بە فەرمی ئاڕاستەی هە ریەکە لە (ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم) و ‏‏(ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق)کرا، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وەڵامی فەرمی پڕۆژەکەیان ‏نەداوەتەوە...بەڵام لە  (27/10/2020)  (د.رێبوار کەریم)، نوسراوێكی بە واژۆی (117) ئەندام ‏ئاڕاستەی سەرۆكایەتی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد‎.‎
ئەمڕۆش (26/11/2020) پڕۆژەکە بە فەرمی فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق کرا. ‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft