(چاودێری پەرلەمان‌و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان) لە دوو ڕاپۆرتی  رێکخراوی (پەی)دا

رۆژی ( ٢٠١٧/٤/٢٩) لەشاری هەولێرو لە بارەگای فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان ئامادەیی ڕاگەیاندن ڕاپۆرتی ئینیستیوتی پەی بۆپەروەردەو گەشەپێدان بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED) راپۆرتی حەوتەم و هەشتەمی بەناویی (چاودێری پەرلەمان‌و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان)بڵاوكرادەوە،کەتیایدا تیشک خراوەتە سەرپەکخستنی پەرلەمان و لەکارکەوتنی چاودێری دەزگاکانی حکومەت وڕٶڵی پەی لەچاودێری وچٶنێتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بەدەست لەکارکێشێ‌نەوەی ٥٦ئەندامی پەرلەمان..
لەراپۆرتی  هەشتەمی رێكخراوەكەدا وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دراوەتەوە كە ناڕازین بە چاودێری كردنی پەرلەمان و پێیان وایە كە  كە هیج رێكخراو و لایەنێك بۆی نیییە چاودێری و بەدواداچوون بۆ كارەكانی پەرلەمان بكات، لە راپۆرتەكەدا نموونەی  چەند ین پەرلەمانی وڵاتانی هێناوەتەوە كە لە لایەن رێكخراوەكانەوە چاودێری‌و بەدواداچوون بۆ كارەكانیان دەكرێت، لەوانەش  (عێراق – ئەردەن- یەمەن- مەغریب- لوبنان- باشوری ئەفریقیا- ئەرجەنتین- چیللی- گواتیمالا – فەرەنسا- مصر-، هەورەها ئاماژە بەوەدراوە كە نزیكەی (80) پەرلەمان لە جیهاندا لە لایەن (200) مەرسەدی پەرلەمانیەوە چاودێری دەكرێن.







SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft