لەڕێگەی یاداشتێكەوە كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە، (11) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەهەر هەموویان لە فراکسیۆنی گۆڕانن داوای كۆبونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجومەن دەكەن.
لە یاداشتەكەدا هاتووە"بەپێ ی برگەی (8 ) ماددەی (10) ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، ئێمە وەك ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ، كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داواكارین لە بەرێزتان كە كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەن ڕێكبخرێت بە ئامادەبوونی بەڕیز(سردرارقادر) لە بری پاریزگای سلیمانی لە زووترین كاتدا".
دەقی یاداشتەكە...
بۆ / ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
بابەت/كۆبوونەوەی نائاسایی بە ئامادە بوونی بە ڕیز (سردارقادر)
بەپێ ی برگەی (8 ) ماددەی (10) ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، ئێمە وەك ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ، كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داواكارین لە بەرێزتان كە كۆبونەوەیەكی نائاسای ئەنجومەن ڕێكبخرێت بە ئامادەبوونی بەڕیز(سردرارقادر) لە بری پاریزگای سلیمانی لە زووترین كاتدا، لە سەر ئەم تەوەرانەی خوارە وە:
یەكەم : دەست لە كار كێشانەوەی بەرێز ( سەردار قادر ) لە بری پارێزگاری سلێمانی لە رۆژی 2/5/2017.
دووەم : كفتوگۆكردن لە سەر ئەو هۆكارانەی كە پاڵنەر بوون بۆ لە دەست لە كار كێشانەوەی بەرێزیان ، كە خۆی دەبینێتەوە لە مانەی خوارەوەدا :
1- جێ بەجێ نەكردنی لامەركەزیەت و پێنەدانی دەسەڵات بە پارێزگار بە پێی ماددەی ( 19) لە یاسای ژمارە (3) ی ساڵی 2009 .
2- ناشەفافی لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی ، خەرجنەكردنی بۆ خزمەتی پارێگای سلێمانی .
3. نەبوونی خزمەتگوزاییە سەرتاییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی خزمەتگوزاری ئاو و كارەبا و رێگەوبان .
4. پەراوێزخستنی پارێزگای سلێمانی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە .
5 . دابەشنەكردنی بەشە سووتەمەنی ساڵانەی هاوڵاتیان لە پارێزگای سلێمانیدا .
6- خراپی و كەموكورتی لە كەرتی تەندرووستی و پەروەردە.
7- وەستانی زیاتر لە (1100) پرۆژە كە پەیوەندی راستەو خۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و خەرجنەكردنی بوجەی پێویست بۆیان، كە دەبێتە هۆی وێرانبوونی پرۆژەكان لە ئێستاو داهاتوو.