قەزای (چەمچەماڵ)... ئەنجومەنی پارێزگاو هاووڵاتیان گفتوگۆیەكی كراوەیان ئەنجامدا

لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت. ((رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) بە ئامادەبوونی بەرێز (ئامانج محمد ئەحمەد) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، هەستا بە ئەنجامدانی سێیەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و كەناڵەكانی راگەیاندن ‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  قەزای (چەمچەماڵ)، ئەمەو لەگفتگۆكراوەكەدا كە نزیكە دوو كاتژمێرو نیوی خایاند گفتوگۆیەكی چڕ لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لەناوچەكەدا هەن،  بەتایبەت كێشەی (دیاردەی چەكداری لە سنورەكەداو كێشەی كەم ئاوی و كێشەی خراپی بینای نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، كە بەگوتەی بەڕێز (ئەیوب حەمە غەریب/ یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانە، لە ئێستا بەشێكی سەرەكی نەخۆشخانەكە داخراوە لەترسی رووخان، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەونەخۆشخانەیە مەترسی رووخانی لەسەرو پێدەوچێت لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەو نەخۆشخانەیە دابخرێت ))لەم گفتوگۆكراوەدا وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگا، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بكەن،.
شایانی باسە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون: 
- سەلمە فاتیح تۆفیق / سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفال‌و كیمیا باران ‌و جینۆساید‌و كەئەندامانی سەنگەر، هەروەها جێگری سەرۆكی لیژنەی سكاڵاو بەدواداچوون
- رێبوار ئەحمەد مەولود / سەرۆكی لیژنەی تەنروستی ‌و ژینگە/ هەورەها ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری‌و  شارەوانی‌و هاتووچۆو گواستنەوەو گەیاندن.











SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft