له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی به‌كوالێتی خراپ دوو جۆر سزا دیاریكراوه
غالب محه‌مەد ئەندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی كوالێتی خراپ بۆ ناو هه‌رێم ئاشكراده‌كات، "ئه‌و بازرگانانه‌ی به‌نزینی خراپ ده‌هێنن سزایه‌كی قورسی مادی ده‌درێن كه زیاتره له‌دوو ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌شی نه‌بوو تانكه‌ره‌كان ده‌فرۆشرێن و پاره‌ی سزاكه‌ی پێده‌درێت ".
غالب محه‌مەد سه‌رۆكى لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی به‌كوالێتی خراپ دوو جۆر سزا دیاریكراوه، كاتێك له‌ناو خاڵه سنورییه‌كان ده‌ستگیربكرێن تانكه‌ری سوته‌مه‌نیه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێنه‌وه كه لێوه‌ی هاتووه، ئه‌گه‌ر داخڵی سنوریش بكرێت و ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت بێگومان سزایه‌كی مادی قورس ده‌درێت ".
وتیشى "سزاكه بریتیه له‌بڕی دوو ملیار‌و نیو دینار كه له‌و بازرگانه وه‌رده‌گیرێت، دواتر سوتهمهنییهكهشی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێشتركراوه، پێویستبوو ته‌نها به‌نزینی (سوپه‌رو محسن) له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده بكرایه، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، ڕێگه به‌هاورده‌كردنی به‌نزینی نۆرماڵیش دراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته به‌نزینی نۆرماڵ به‌كوالێتی عیراق هاورده بكرێت ".
سه‌رۆكى لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتییه‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد به‌هۆی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی مه‌ترسیدار 42 تانكه‌ر سوته‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و ئه‌گه‌ر خاوه‌نی سوتهمهنییهكهش پاره‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی نه‌بێت، له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و تانكه‌ره‌كانه‌وه هه‌وڵده‌درێت بڕی پاره‌ی سه‌رپێچیه‌كه وه‌ربگیرێت ".
لاى خۆشیه‌وه بەڕێوەبەرى گومرگى باشماخ، شاخەوان ئەبوبەکر محەمەد، لەو كۆنگره‌یه‌دا ڕایگەیاند، هیچ کەسێک لە پشت هێنانى بەنزینە ژەهراوییەکەوە نەبووە و تەنها چەند کارمەندێک کەمتەرخەمبوون و دراونەتە داواکارى گشتى و دادگا .
وتیشى "هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین كه هیچ به‌نزینێكى خراپ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كرێت خاڵه سنورییه‌كان زیاتر توند ده‌كه‌ین تاوه‌كو هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان تووشى هیچ گیروگرفتێك نه‌بن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه كۆنتڕۆڵى سه‌رجه‌م جۆرى به‌نزینه‌كان بكه‌ین كه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت ".