ئەنجومەنی پارێزگا بەدواداچوون بۆكێشەو گرفتەكانی  قەزای ( قەرەداغ) دەكات   
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) بە هاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسیNED) هەستا بە ئەنجامدانی هەشتەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  قەزای (قەرەداغ)،
سەرەتا بەڕێز (رەئوف كمال سعید) قائیمقامی قەزای (قەرەداغ) وتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە رووبەڕوو لەگەڵ هاووڵاتیاندا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە دەكەن، هەروەها لە كۆتایشدا سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەمە هەلێكە باشە بۆ گەیاندنی داواكاری و كێشەو گرفتەكانی قەزاكەمان بە لایەنی پەیوەندیدار بە وئومێدەی  لەكۆتاییدا بەسوودی هاووڵاتیان كۆتایی پێبێت،  لەگفتگۆكراوەكەدا كە دوو كاتژمێرو نیوی خایاند گفتوگۆیەكی فراوان لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە قەزاكەدا هەن، لەوانەش (كێشەی كەمی، زیادەرۆی كردنە سەر زەویەكانی شارەوانی‌و زیادەرۆیی كردنە سەر كارەبا) ئەم جگە لە ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەو گلەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگاو ئەدای ئەنجومەنەكە، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشانە بكەن كە لە سنوی دەسەڵاتی ئەنجومەندان. 
شیاوی باسە ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)یە كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون: 
1. ئەكرەم شەریف محمەد
2. دانا جەزا عەلی
شایەنی باسە پێشتر(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  لە هەر حەوت  قەزای (رانیە – شارەزوور- چەمچەماڵ – دوكان- دەربەندیخان- سەیدصادق، پێنجوێن) حەوت چالاكی هاوشێوەی ئەنجامدا، بڕیاریشە لە داهاتوودا (دوو) گفتوگۆی كراوەی تر ئەنجام بدرێن.


















SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft