د. فەرهاد تۆفیق داوای بەخشینی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد
(د. فەرهاد تۆفیق) سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای بەخشینی لە ئەندامێتی ئەنجومەن ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.
رۆژی (شەممە) بەرواری (8.7.2017) (د. فەرهاد تۆفیق) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاوكات سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی، بەفەرمی داوای بەخشینی كرد لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و تیایدا هاتووە ".... داوای بەخشین ئەكەم لە پۆستی ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پێدانی ئەومافو شایستە داراییانەی بە پێی بڕگەی یەكەمو دووەمی مادەی سییەمی یاسای پارێزگاكان ژمارە (3) ی ساڵی (2009) دەمكەوێت.." هەروەها لە دەقی بەخشینەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە (كاسترۆ مەعروف ئەحمەد) دەبێتە جێگرەوەی (د. فەرهاد تۆفیق).
فەرهاد تۆفیق، لە دایكبووی ساڵی ( 1982 )، پێشتر مامۆستای زانكۆ بووە، هەروەها لە ئەنجومەنی پارێزگادا سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵو داراییو ئابووریو ئەندامی لیژنەی رۆشنبیریو وەرزش ولاوان بووە.
شایانی باسە ناوبراو لە (13.3.2017) وەك پابەند بونێك بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی سیاسی نێوان هەرسێ لایەنی (سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،حیزبی شیوعی كوردستان، حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان) داوای بەخشینی لە ئەندامێتی ئەنجومەن كرد، بەڵام لە (9.5.2017) نوسراوێكی تری ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردوو داوای كشانەوەی لە بەخشینەكەی دەكات، هۆكاری پاشگەزبوونەوەكەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە (لەبەر ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانیم و نوێنەرایەتی هاوپەیمانیەتیەكە ئەكەم، بەڵام لەبەر ئەوەی برادەرانی حیزبی شیوعی دووجار و هاوپەیمانی جارێك بە بێ ئاگاداری بەندە سەردانو نوسراویان بۆ ئەنجومەن كردووە پەیوەست نەبوون بە نوێنەرایەتیەكەی بەندەوە، هەربۆیە لە ئێستا داوای بەخشینەكەم ئەكێشمەوە. )
دوابەدوای رێككەوتنی هەرسێ لایەنی هاوپەیمانیتی نیشتمانی (د. فەرهاد تۆفیق) لە (7.8.2017) دووبارە داوای بەخشینی كرد لە ئەندامێتی ئەنجومەنو بڕیارە لە كۆبوونەوەی سیو حەوتیەمینی ئەنجومەنی پارێزگادا كە بڕیارە رۆژی (سێ شەممە) (18.7.2017) ئەنجام بدرێت، دەنگ لەسەر بەخشینەكەی د. فەرهاد بدرێت، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی فەرمی رێكخراوی كوردستنان بۆ هەمووان، (د. فەرهد تۆفیق) وتی (كێشە لە نێوان سێ لایەنەكەی هاوپەیمانی نیشتمانیدا نەماوەو داوای لێبوردنیان لێكردوومو بۆیە دووبارە داوای بەخشینم كردو لە كۆبوونەوەی سیو حەوتەمینیشدا دەنگ لەسەر بەخشینەكەم دەدرێت).
بەپێی رێككەوتنێك لە (10.12.2013)دا لە نێوان هەرسێ لایەنی (سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، حیزبی شیوعی كوردستان، حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان) لە بڕگەی (9)دا هاتووە كە "ئەگەر كاندید دەرچوو لە هەر بازنەیەك ئەوا بە (تناوب) دەبێتو بەپێی رێژەی دەنگی بۆ دوو لایەنی زۆرینە دەبێت، واتە هەر (2) ساڵەو بۆ حزبێك، ئەگەر پۆستی یەكەمی حكومی لە عێراق درا ئەوا راستەخۆ بۆ لایەنی سێهەم دەبێتو پۆستەكانی تر بە تەوافق دەبێت."