كۆبونهوهى لیژنهى راوێژكارى لهئهندامانى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى وڕێکخراوەکان.
بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی DHRD و ڕێکخراوی کوردستان بۆهەمووان، بەمەبەستی دانانى پلانى كارێكى ههماههنگى وپێكهوهكاركردنى نێوان رێكخراوهكان وئهنجومهن و مافى كهمینهكان.
ئەمڕۆ (25.7.2017) وەك جێبەجێكردنێك بۆ راسپاردەكانی گفتوگۆكراوەی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی یەكەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری نێوان ئەنجومەنی پارێزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدراو بەچڕی گفتوگۆ لەسەر دیاریكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو رێكخراوەكانی كومەڵگەی مەدەنی.
شایانی باسە رۆژی پێنج شەممە - بەرواری (20.7.2017) ، سەنتەری پەڕەپێدانی دیموكراسی ورێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بە هاوكاری رێكخراوی (UNDP ) گفتوگۆیەكی كراوەی ئەنجامدا، لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو رێكخراوە ناحكومیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دوو تەوەر:
تەوەری یەكەم/ رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە داكۆكیكردن لە مافی كەمینەكان.
تەوەری دووەم/ رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو پیوەندی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی