ئەمڕۆ (20.8.2017) رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، سەردانی بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) ئەندامی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا‌و سەرۆكی فراكسیۆنی (هاوپەیمانی نیشتمانی)، لە سەردانەكەدا وێڕای پێشكەشككردنی چەپكە گوڵی پیرۆزبایی لەلایەن  (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ەوە، هەروەها بڵاوكراوەكانی رێكخراویش بەدیاری بەخشرایە بەڕێزیان. پاشان  كارو پڕۆژەكانی رێكخراو خرایە روو بەتایبەت پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەو كردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان).
لەبەرامبەر دا بەڕێز  (كاسترۆ مەعروف) خۆشحاڵی خۆی بۆسەردانەكە دەربڕی‌و دەستخۆشی لە ستافی رێكخراویش كرد لەبەرامبەر كارو چالاكییەكاندا، لە كۆتاییشدا هیوای خواست بەهاوكاری هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی پارێزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بتوانین باشترین خزمەتگوزای پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەین.
شایانی باسە پاش ئەوەی لە (18.7.2017)داو لە كۆبوونەوەی سی‌و حەوتەمینی ئەنجومەندا، بەبڕیاری ژمارە (14) بەخشینی بەڕێز (د. فەرهاد تۆفیق) پەسەندكراو لەبەرامبەردا بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستبەكاربوو، ئەمەش وەك جێبەجێكردنێك بوو بۆ رێككەوتنی سیاسی نێوان لایەنەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی (سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، شیوعی كوردستان، زەحمەتكێشانی كوردستان).













SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft