غالب محەمەد و محمد شێخ عبدالوهاب ئەندامانی ئەنجومەنی پلرێزگای سلێمانی ، لەڕێگەی نوسراوێكەوە ، رایدەگەیەنن"وەك دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواكارین لە بەرێزتان كۆبونەوەیەك رێكبخرێت لە نێوانی بەریوبەرایەتی هاتوو چۆی سلێمانی و بەڕیوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی چارەسەر كردنی ئەم بابەتانەی خوارەوە".
ئەو كێشانەی  هاوڵاتیانی سنوری گەرمیان پێوەی دەناڵێنن بریتین لە.
1. كردنەوەی ‌بەشی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبیل.
2. بەشی پشكنینی ئۆتۆمبیلی كاتی لە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بكرێتەوە، كە هەتا ئێستا لە سلێمانی دەكرێت و هاوڵاتیان دەبێت سەردانی سلێمانی بكەن.
3. پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بۆ بەشی ئەندازی هاتوچۆی گەرمیان بۆ دابین كردنی هێماكانی هاتوچۆ لە سنوری گەرمیان.

 



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft