ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (7.9.2017) پێشكەشكردنی كۆتا ۆرکشۆپی تایبەت بە کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە كە (رێکخراوی کوردستان بۆ ھەمووان) بەھاوکاری رێکخراوی (NED)ئەمریکی ئەنجامیدا، بەناونیشانی (ڕۆڵی رێكخراوە ناحكومییەكان لە پێشخستنی كاروباری ئەنجومەنی پارێزگاكاندا) لەلایەن بەڕێز (د. بەسمە محمەد حەبیب) مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی پێشكەش كرا. 
لە ۆركشۆپەكەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەسەر كرا:
  • پێناسەی رێكخراوە ناحكومییەكان 
  • ڕۆڵی رێكخراوە ناحكومییەكان
  • پەیوەندی نێوان رێكخراوە ناحكومییەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان
  • ڕۆڵی رێكخراوە ناحكومییەكان لە پێشخستنی كاروباری ئەنجومەنی پارێزگاكاندا
دواتریش بەشداربووان پرسیار ‌وسەرنج ‌و رای خۆیان خستەڕوو 
لەكۆتاییدا بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ەوە بەخشرایە بەشداربووان، هەروەها كاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە سوپاس‌و پێزانینی خۆیان پێشكەش بە رێكخراوو كردو لەوتەیەكیشدا كەلەلایەن بەرَێز (مامۆستا هادی حەمەرەشید)ەوە پێشكەشكرا بەناوی بەشدابووانەوە سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یان كردو هەوڵەكانی رێكخراویان بەرزنرخاند.
پاشان لەلایەن بەڕێز (مامۆستا تۆفیق مستەفا)ەوە رێزلێنانی كاندیدانی ئەنجومەنەكەوە بەخشیرایە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان).
هەروەها لەلایەن (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەخشرایە بەرێز (زەكەریا محمەد سەعید) بەڕێوەبەری چالاكییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە، لەبەرامبەر هەول و ماندووبوونی بەڕێزیان لەماوەی پێنج رۆژی چالاكییەكەدا.























SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft