ئەمڕۆ (1/10/2017) لە ئۆفیسی سەرەكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ، مەراسیمێكی رێزلێنان بۆ بەڕێز (دڵسۆز شەفیق خەڵەف) رێكخرا، بەبۆنەی دەستلەكاركێشانەوەی  لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، شایانی باسە لەوتەیەكدا بەڕێز (ئاواز سەلیم عەبدوڵا) بەڕێوەبەری رێكخراو، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی بەرێز  (دڵسۆز شەفیق خەڵەف)ی كرد، بەوەی كە هەر لەسەرەتای دامەزراندنی رێكخراوەوە، دەستی بەكاركردن كردووە‌و هیوای سەركەوتنیشی بۆخواست لەكاری داهاتوویدا، پاشان بەڕێز (دڵسۆز شەفیق خەڵەف)، دەستلەكاركیشانەوەی خۆی راگەیاند‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ، كە لەماوەی چوار ساڵی كاركردنیدا لە رێكخراوی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) زۆر خۆشحاڵی كردووەو ئەزموونێكی زۆری لێوەوەرگرتووە، لەكۆتایدا دیاری‌و سوپاس وپێزانینی رێكخراو بەخشرایە بەڕێزیان.



شایانی باسە،(دڵسۆز شەفیق خەڵەف)، وەك بەڕێوەبەری رێكخراوی (دابین) دەستبەكاربووە.



دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ دڵسۆزخان دەخوازین.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft