ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و هاووڵاتیان
راپۆرتی سێەمی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەمزووانە دەكەوێتە بەردیدەی خوێنەران...
لەم راپۆرتەدا وێنەیەكی تەواوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خراووتەرِوو، خوێنەر دەتوانێت لە رێگەی خوێندنەوەی ئەم راپۆرتەوە زانیاری پێویست  لەسەر ئەنجومەنی پارێزگا وەربگرێت...
لەم راپۆرتەدا وێڕای بڵاوكردنەوەی چالاكییەكانی رێكخراو، هەروەها ئەم زانیاریانەش راپۆرتەكە لەخۆیدەگرێت:
1. كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
2. بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
3. گرنگترین ئەو رووداوانەی كە لە ئەنجومەنی پارێزگادا روویانداوە.
4. بەشێك لەو پێشنیارو پڕۆژانەی كە لەلایەن هەندێك لە لیژنە هەمیشەییەكان‌و هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا كراوە....
5. لە راپۆرتی ئەمساڵدا هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی پارێزگا كراوە و بۆ ئەم مەبەستەش (پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن) كراوەتەوە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندن. 
6. ریزبەندیكراوە بۆ ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگا بەپێی ژمارەی ئەو چالاكییانەی كە بۆ تیمی پڕۆژەیان ناردووە، هەروەها لە خوێندنەوەی ئەم راپۆرتەوە خوێنەر ئەوەی بۆ دەردەكەوێت كام لە فراكسیۆنەكان كراوەترە لەگەڵ كۆمەڵی مەدەنی‌و دەستكراوەترە لە پێدانی زانیاریدا لە پێناو گەیاندنی بەهاووڵاتیان...
ژمارەی لاپەڕە: (340) لاپەڕە
قەبارە: (16.5سم x 23سم)
تیراژ: 1000 دانە 


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft