فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا پشتگیری فراكسیۆنەكەیان بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕن‌و هەروەها ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر خۆپیشاندەرانی مەدەنی و ڕۆڵەی ئەم ووڵاتە شەهید دەکەن.
لەبەشێكتری راگەیەندراوەكەدا هاتووە: (ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە سەلامەتی گیان و ژیانی خۆپیشاندەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە..
وەلای هەموان ئاشکرایە کە تەواوی قەیرانەکان بەرهەمی حکومەتی هەرێم خۆیەتی و لە ئەنجامی هەڵەو نەشارەزایی و حوکمی نایاسایی و حیزبی یەوە بووە، 
وەناڕەزایەتیەکان لەوەوە سەری هەڵداوە کە دەسەڵاتدارانی سیاسی هەرێم تەواوی داهاتی ئەم ووڵاتەیان بۆ خۆیان قۆرخکرد، کە حەقێکی شەرعی هاوڵاتیان و مووجەخۆرانی ئەم ووڵاتەیە)
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:

ڕاگەیەندراوی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی شەهیدو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین 
ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ خۆپیشاندەران ڕادەگەیەنین و خۆپیشاندانی مەدەنیانە و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان بۆ داواکردنی مووچەو نان و ئازادی و خزمەتگوزاری یە سەرەتای یەکان و عەدالەتی کۆمەڵایەتی وجێبەجێکردن و چەسپاندنی یاسا بە مافێکی شەرعی و یاسای و ئاسای هاوڵاتیان و مووچەخۆران و ڕێکخراوو سەندیکاکان دەزانین ،وە زۆربەتوندی ئیدانەی تەواوی ئەو هێرشە ناڕەواو چەکداریانە دەکەین کە دەکرێتە سەر خۆپیشاندەرانی مەدەنی و ڕۆڵەیەکی ئەم ووڵاتە شەهید دەکەن کە بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافە ڕەواکانی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەن ، ڕاشکاوانە دەڵێین کە پێویستە لەسەرتان دەسبەجێ هێزە جەکدارەکان شارو شاروچکەکان چۆڵ بکەن کە بوونەتە ،هۆی بێزاری و تووڕەبونی زیاتری خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان کە تەنها داوایان نان و ئازادی یە، وە لای هەمووان ڕوونە مانەوەی ئەم هێزە چەکدارانەش کە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بە زۆر هێنراون جگەلە زیانی گشتی ،قازانجی هیچ لایەکی تیا نیە 
وەئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە سەلامەتی گیان و ژیانی خۆپیشاندەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە..
وەلای هەموان ئاشکرایە کە تەواوی قەیرانەکان بەرهەمی حکومەتی هەرێم خۆیەتی و لە ئەنجامی هەڵەو نەشارەزایی و حوکمی نایاسایی و حیزبی یەوە بووە، 
وەناڕەزایەتیەکان لەوەوە سەری هەڵداوە کە دەسەڵاتدارانی سیاسی هەرێم تەواوی داهاتی ئەم ووڵاتەیان بۆ خۆیان قۆرخکرد، کە حەقێکی شەرعی هاوڵاتیان و مووجەخۆرانی ئەم ووڵاتەیە
                                                                                                                                         فراکسیۆنی گۆڕان 
                                                                                                                                   لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
                                                                                                                                            ۲۳/ ۱۲ / ۲۰۱۷
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft