پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (چلو یەكەمین)ی كۆبوونەوەی خۆیدا لە (7/11/2017)دا بڕیاریدا بە لەسەر كارلادان (اقالە)كردنی بەڕێز (فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز) لە فراكسیۆنی خزمەت لە لیستی (كۆمەڵ ئیسلامی) لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، ئەمڕۆ (سێشەممە) (16/1/2018) لە كۆبوونەوەی (چلو سێیەمین)ی خۆیدا متمانەی بەخشی بەبەڕێز (رەمەزان نامق) وەك شوێنگرەوەی (فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز)، ئەندامی نوێ لەبەردەم دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگادا سوێندی یاسایی خواردو وەك ئەندامی نوێ ئەنجومەن دەستبەكابربوو.
شایانی باسە پاش دەركردنی بڕیاری ژمارە (29)ی ساڵی (2017)ی ئەنجومەنی پارێزگا سەبارەت بە لەسەركارلادانی (فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز) لەئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ناوبراو تانەی لەبڕیارەكەی ئەنجومەندا لەدادگای كارگێڕی سلێمانی و بڕیارە سبەینێ بەرواری (17/1/2018) دادبینی بۆ ئەو داواكاریە بكرێت .