ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەوتارێكدا كە تایبەت بە ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە داوادەكات لەو نەوتەی لەسنوری گەرمیان رۆژانە بەرهەم دەهێندرێت، لەهەر بەرمیلەی بڕی پێنج دۆلار بدرێتە ئەو شوێنەی بەرهەمەکەی تێدایە.
محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، دەڵێت (سنوری گەرمیان خاوەنی هەشت بیرە نەوتە کە ڕۆژانە نزیكەی 10 بۆ 12 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمدێت).
هەروەها هەر لەوتارەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە (هەروەها داواكاریشم لە ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەوەیە بەدەم جێبەجێكردنی داواكەمانەوە بێت‌و چیتر جیاوازی لەنێوان ناوچەكاندا نەكات،  ئەگەر نا ناچاردەبین پەنابەرینە بەر هەموو رێكارە مەدەنییەكان‌و تۆماركردنی سكاڵا‌و  رێگەگرتن لە دەرهێنان‌و فرۆشتنی نەوتی گەرمیان.)

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەش کردەوە کە لەئێستادا لە هەندێک ناوچەی هەرێم یاسای پترۆدۆلار كاری پێدەكرێت "بەڵام لە گەرمیان تا ئێستا جێبەجێنەكراوە".
بۆ خوێندنەوەی تەواو بابەتەكە تكایە كلیك لەسەر ئەم لینەكەی خوارەوە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=12021&auther=5005

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft