سەبارەت بە تەقاندنەوەی سایلۆی سلێمانی‌و فرۆشتنی بە كەرتی تایبەت، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی،دژی ئەم بڕیارە دەوەستێتەوەو بەبڕیارێكی هەڵەی ناودەبات.
(كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند:  
" ناکرێت چیتر لەوە زیاتر نیشتیمان ھەڕاج فرۆش بکرێت بەناوی کەرتی تایبەتە وە تاک بەتاکی ئە م کۆمەڵگایە كراوەتە کرێچی کۆمپانیاکانی حزب، ژێرخان و سەرخانی ئە م نیشتیمانە منۆپۆڵکراوەو ناسنامەی تە واوی شاروشارۆچکە کانی کوردستان لە گۆڕنران بۆیە دلخۆش نیم کاتیک دە بینم ناسنامە ی شارێک دەکریت بە خۆراکی کۆمپانیاکان کاتیک سایلۆ بۆ وە رگرتنی بە رھە می ھێزو بازووی جوتیاران بوو لەمەودوا بۆمژینی خوێنی ھە ژاران دە بێت"
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وەڵامی پرسیارى ئایا ئەو كۆمپانیایەی سایلۆكەی پێفرۆشراوە، لەبەرمبەردا سایلۆیەكی نوێی لە (سەیدصادق) دروستكردووە، ئتر ئەمكارە بۆ لە خزمەتی جوتیاراندا نییە؟
لەوەڵامدا وتی" یەكەم ئەو سایلۆ تازەیەی كەدروستكراوە، وەك پێویست نییەوسایلۆیەكی كەموكورتی زۆرەو، ئەوبڕە پارەیەی تێیدا خەرجكراوە دەتوانرا سایلۆیەكی گەورەی مۆدێرنی لێدروستبكرایە.
دووەم: سایلۆی سلێمانی مێژوویەكی دێرینی هەیەو وەك ناسنامەی ئەم شارەبوو، دەبوایە ئەم سایلۆیە وەك شوێنەوارێكی مێژووی ئەم شارە بمایاتەوە.
شیاوی باسە رۆژی هەینی (2/2/2018) سایلۆی سلێمانی لەلایەن كۆمپایایەكی كەرتی تایبەتەوەو تەقێندرایەوەو بڕیاریشە شوێنی سایلۆكە بكرێتە پڕۆژەیەكی بازرگانی.






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft