لـە چـوارچـێـوەی پــڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان)دا، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی)، بەهاوكاری رێكخراوی (NED )ی ئەمریكی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (بەرزان شێخ محەمەد/ سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانو كاروباری ئەندامانو و رزگار حەمەنوری/جێگری سەرۆكی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانو كاروباری ئەندامانو) هەستا بە سازدانی دووەمین گفتوگۆیكراوە لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیدا ، بەمەبەستی وەرگرتنی راوسەرنجی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیو بۆ پلانو بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرەتا هەریەكە لەبەڕێزان بەرزان شێخ محەمەد و رزگار حەمەنوری ، باسیان لەكارو چالاكییەكانی لیژنەی پەیوەندییەكانو هەروەها ئاستەنگوگرفتەكانی بەردەم لیژنەكە ئاماژەیان پێدرا، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو ئامادەبووانیش راو سەرنجو رەخنەكانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا خستەڕوو ، ئەمەجگەلەبەگرنگ باسكردنی چالاكییەكە، لەبەرامبەریشدا سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان رەخنەی لەرێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی گرت، بەوەی وەك پێویست زانیاریان نییە لەسەر دەسەڵاتەكانو كاروچالاكی ئەنجومەنی پارێزگا.
لەكۆتایشدا رێكخراوەكان چەند راوپێشنیارێكیان خستەڕوو بەو ئومێدەی خولی نوێی ئەنجومەن كاریان لەسەر بكات.
بڕیارە لەداهاتووشدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) سێ گفتوگۆكراوەی تر لەگەڵ بەشێك لە چینو توێژەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدات، پاشانیش راو سەرنجو پێشنیاری سەرجەم توێژەكان كۆدەكرێنەوەو دواتر دەخرێنە بەردەست ئەنجومەنی نوێی پارێزگا بۆئەوەی بخرێنە ناو پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەن.