بەمەبەستی بەدواداچوونی دواین هەَوڵی حكومه ت بۆ چارسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان وجێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان، شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆكی ئەنجوممەنی پارێزگاو ئەنوەر تاهیر/ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنو مەهدی مەحمود/ سكرتێری ئەنجومەن، نیازئەحمەد حەمەلاو سەرۆكی لیژنەی پەروەردە) به هاوڕێەتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سه ردانی هەولێریان كرد، لەمیانی سەردانەكەدا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانو (جێگری سه رۆكی حكومه ت)و وەزیرانی (پەروەرده) و (دارایی) كۆبوونەوه، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا داواكاری مامۆستایان گەیاندرایە حكومەتو پەرلەمان.