لـە چـوارچـێـوەی پــڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان)دا، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی)، بەهاوكاری رێكخراوی (NED )ی ئەمریكی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (سێوەحەمەخدر،و نیاز ئەحمەد حەمەلاو، میدیا شێخ ئەحمەد) هەستا بە سازدانی سێیەمین گفتوگۆیكراوە لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەشێك لە چالاكوانمانی ژنان، بەمەبەستی وەرگرتنی ژنان بۆ پلان‌و بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانى، 
سەرەتا هەریەكە لە بەڕێزان (سێوەحەمەخدر،و نیاز ئەحمەد حەمەلاو، میدیا شێخ ئەحمەد) باسیان لەرۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاو بەشداری ئەندامانی ژنانی ئەنجومەن كرا، ئەمە جگەلە ئاماژەدان بە  ئاستەنگ‌وگرفتەكانی بەردەم لیژنەكان، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو ئامادەبووانیش راو سەرنج‌و رەخنەكانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا خستەڕوو، ئەمە جگە لەبەگرنگ باسكردنی چالاكییەكە، لەكۆتایشدا ژنانی بەشداربوو چەند راوپێشنیارێكیان خستەڕوو بەو ئومێدەی خولی نوێی ئەنجومەن كاریان لەسەر بكات.
بڕیارە لەداهاتووشدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) دوو گفتوگۆكراوەی تر لەگەڵ  بەشێك لە چین‌و توێژەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدات، پاشانیش راو سەرنج‌و پێشنیاری سەرجەم توێژەكان كۆدەكرێنەوەو دواتر دەخرێنە بەردەست ئەنجومەنی نوێی پارێزگا بۆئەوەی بخرێنە ناو پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەن.










SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft