ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (10/3/2018) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان ) بەشداریكرد لە كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری لە نێوان رێكخراوی (un ponte per.. UPP)ئ ئیتاڵی‌و چەند رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنیدا...
ئامانج لە كۆبوونەوەكەش دیاریكردنی میكانیزمێك بوو بۆ چۆنیەتی كاركردنی رێكخراوی (UPP) ی ئیتاڵی، بۆ گەشەپێدانی سێكتەری شارەوانیەكان لە پارێزگای سلێمانی، شایانی باسە حكومەتی ئیتالیا بەنیازە چەند پڕۆەیەكی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات.
لەكۆبوونەوەیەكدا كە زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند رێكخراوە بەشداربووەكان راو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە بەردەست رێكخراوی (UPP) بەوئومێدەی لە داهاتوودا هەردوولا بتوانن هاوكارو هەنماهەنگی یەكتربن.








SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft