لەنوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە (26/3/2018)دا ئاڕاستەی هەریەكە لە (سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان)‌و (سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران – سەرۆكایەتی دیوان) كرد.
لەنوسراوەكەدا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا،  بەمەش ئەنجومەن پارێزگای سلێمانی لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی ئەنجومەندانین، جگە لەو (90) نەوەد رۆژەی كەیاسای ژمارە(3)ی ساڵی (2009) بۆی دیاریكردوون، ئەویش لەئەگەری ئەستەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكاندا.
ئەمەی خوارەوەش دەقی نوسراوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە.


بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران – سەرۆكایەتی دیوان
بابەت/ هەڵبژاردن
ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواكارین لەبەڕێزتان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجامبدرێتلەرۆژی (13/3/2018)دا هەمان داواكاریمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاڕاستەی بەڕێزتان كردووە، وەك ئاگادارن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە (30/4/2014) ئەنجام دراون‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (24/6/2014) بەپێی بڕگەی یەكەم لەماددەی شازدەیەم سوێندی یاساییمان خواردووە، وە بەپێی بەشی حەوتەم لە حوكمە گشتی‌و كۆتاییەكان بەپێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی سی‌و یەكەم لە كاتی ئەستەم بوونی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، ئەنجومەنەكان لە بەڕێوبردنی  كاروباری خۆیان بەردەوام دەبن تا ماوەیەك لە (90) نەوەد رۆژ زیاتر نەبێت، لە رۆژی كۆتایی هاتنی خولەكەوە.
 
    فەرمانتان .... لەگەڵ رێزدا

                                                  ئازاد محەمەد ئەمین
                                      سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft