لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی پارێزگا، كۆتایی هێنان بە وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران لە عەلوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند، 
 بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاَل لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) وتی: (تەواوی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكەینەوە، دوای چەندین هەوڵی بەردەوامی لیژنەكەمان لیژنەی كشتوكاڵ بۆلابردنی عمولە لەسەرجوتیاران‌و ملنەدانی عەلوەكان بۆبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمڕۆ بۆدواجارلەلایەن لیژنەكەمان بەڕێز قائیمقامی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركرایەوە كە لیژنەكەمان تەواوی عەلوەكان رووبەرووی یاسادەكاتەوە، خۆشبەختانە بەڕێزیان كۆبونەوەیان لەگەل علوەكان ئەنجامدا‌و بڕیاردرا پابەند بن بەبڕیاری وەزارت.
 بۆیە جوتیاران ئاگاداردەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك پارەی عەمولە نەدەن، لەهەرشوێنێك  داوای پارەی عمولەیان لێكردن لیژنەكەمان ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی  هەركەسێك بەوكارە هەستا بدرێتە دادگا.
شیاوی باسە لەبەرواری (4/2/2018)دا لیژنەی كشتوكاڵ، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاكردو تیایدا داوای لابردنی (عمولە)ی سەوزەو میوەو بەروبومی كشتوكاڵ دەكات، كە لەعەلوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا لەجوتیاران وەردەگیرا، پاشان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەنوسراوی ژمارە (113) لە بەرواری (11/2/2018)دا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی كرد بۆهەمان مەبەسەت، 
پاشان پارێزگاری سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (2336)  لە (22/2/2018)نوسراوێكی ئاڕاستەی قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی كردو تیایدا هاتووە: (سەبارەت بەجیاوازی نێوان عەلوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هەولێر، كە بەڕێژەی (6%)لە پارێزگای هەولێر لەكڕیار وەردەگیرێت، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی (6%) لە جوتیاران وەردەگیرێت).




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft