هاوكات لەگەڵ تەواو بوونی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راو سەرنجی خۆیان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ‌ومانەوەی ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەن بەشێوازی جیا دەردەبڕن.
بەڕێز (زیاد كاكە رەزا) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وتارێكدا بەناونیشانیی (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەنێوان موزایەدەو هەنگاوی عەمەلیدا) كە تایبەت بۆ ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، ئاماژەبە كۆدەنگی لایەنە سیاسیەكان دەكات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و سەرەتا باس لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات لەكاتی دیاریكراوی خۆیاندا، پاشان ئەو ئەندامەی ئەنجومەن لە كۆتاییدا دەڵێت: (پێویستە لایەنەسیاسیەكان بەجدی بێنە سەرخەت‌و تەنها لە راگەیاندنەكانەوە لێدوان نەدەن بەڵكو لەسەر ئاستی باڵاو ناوەندی بڕیاری خۆیانەوە بەفەرمی ئەو داوایە بكرێت‌و هەنگاوی عەمەلی بۆ بنرێت، ئەگەر بەوجۆرە نەبێت پێموایە مەحاڵە حكومەتیش بتوانێت بەتەنها خۆی بڕیارێكی لەو جۆرە بدات. )
بۆ خوێندنەوەی تەوای بابەتەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
                                 http://www.keodd.org/wtarview?wtar=16043&auther=5010



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft