رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)، بەشداریكرد لە خولێكی پێگەیاندنی سەركردە بەناونیشانی (رۆڵی سیاسەتە گشتیەکان لەپەرەپێدانی کەرتی تایبەتدا) لەرۆژانی (1بۆ 6ی تەمووزی2018) لەزانكۆی ئەمریكی. شایانی باسە ئەم پرۆگرامی راهێنانە ، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری پڕۆژە نێودەوڵەتییە تایبەتیەکان (CIPE) و سەنتەری دیموکراتیەت و پەرەپێدان و سەروەریی یاسا لەزانکۆی ستانفۆرد و زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، بەکۆمەکی دارایی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراتیەت (NED) بەڕێوە برا .
ئەکادیمیای سەرکردایەتیکردن لەپێناوی پەرەپێدان لەعێراق (LAD) پرۆگرامێکە تایبەت بەڕاهێنان لەسەر ئاستی جێبەجێکردن ، بۆ راهێنانی بەرپرسانی حکومیی پلە ناوەند ، پێشەنگانی بواری کەرتی بازرگانی ، هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی ، لەپێناوی هاریکاریکردنی کەرتی تایبەت ، بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی کاریگەر لەدەستەبەرکردنی گەشەی ئابوری و پەرەپێدانی بەردەوام . شیاوی باسە ئەم پڕۆگرامە گروپێک لەپرۆفیسۆرانی ئەکادیمیای سەرکردایەتیکردن بۆ پەرەپێدان لەزانکۆی ستانفۆرد ، پرۆگرامی (LAD-IQ) یان داڕشتوە ، بەسەرپەرشتیی پرۆفیسۆر فرانسیس فۆکۆیاما .
بەخۆشحاڵییەوە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) یەكێك بوو لەو رێكخراوانەی كە لەم خولەدا وەرگیراو. 








SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft