وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان رایگەیاند:
ئەگەر داوامان لێبكرێت، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزكان ئەنجام دەدەین، بەڵام ئێمە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەنها داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كوردستانمان لێكراوە....
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم وتی‌ "ئێمه‌ وه‌كو لایه‌نی جێبه‌جێكار ته‌نها بۆ هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی كوردستان داوامان لێكراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له‌ به‌رواری 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاركان ئه‌نجام بده‌ین، چونكه‌ ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی له‌ڕووی كات و بوودجه‌وه‌ كه‌ كراوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بووه.‌".
شیاوی باسە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لە (26/3/2018)دا بە نوسراوی ژمارە (264)ی ئاڕاستەی هەریەكە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكایەتی ئەنومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد‌و تیایدا داوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و درێژنەكردنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كرد.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft