بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆببێته‌وه، تەوەری كۆبوونەوەكەش سەرخستنی (3) كاندیدە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەك شوێنگرەوەی ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا، كە لەماەی رابردوودا بەهۆی سەركەوتنیان بۆ (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (پەرلەمانی كوردستان)ەوە ئەنجومەنیان بەجێهشت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه ئاراسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، داواكراوه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆژی (سێشه‌ممه)، (11/12/2018)، كاتژمێر(10:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (49)هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.به‌پێی نوسراوه‌كه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا،گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوارانە دەكريَت:
1. ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رخستنی سێ ئه‌ندامی نوێی ئهنجومهنو سوێندخواردنیان ده‌درێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی، كه پێشتر‌و له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق ده‌رچون.
2. په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (ئەنوەر تاهیر محەمەد) لە پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
3. به‌خشینی متمانه بە (بەرزان محەمەد صاڵح) بۆ پۆستی جێگری نوێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
شیاوی باسە، پاش كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یەو تاكاتی ئەامادەكردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكان نادیارەو چاوەڕێ دەكرێت، خولی نوێی پەرلەمان چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكان یەكلايی بكاتەوە.