(بەرزان محەمەد) سەرۆكی پێشووی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وەك جێگری نوێی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستبەكاربوو.
پاش ئەوەی لە بەرواری (31/10/2018) (ئەنوەر تاهیر) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی رایگەیاند لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (11/12/2018)داو لەكۆبوونەوەی (49)یەمینی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەزۆرینەی دەنگ دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێز (ئەنوەر تاهیر) پەسەندكراو متمانەش بەخشرایە بەڕێز (بەرزان محەمەد) وەك جێگری نوێی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاڵوگۆڕەكەش لەم پۆستەدا لەبازنەی گۆڕانكاریەكی ناوخۆیی حیزبیدایەو لە بەشیكی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا (ئەنوەر تاهیر) دەڵێت:
" له ئێستادا بۆ پێدانی دهرفهت به هاوڕێیانم له فراكسیۆنو ئاڵوگۆڕ له پۆستهكاندا داوای دهسلهكاركێشانهوه پێشكهشدهكهم له پۆستی جێگری ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی"
بەناوی سەرۆكو دەستەی كارگێڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ەوە پێرۆزبایی لەبەڕێز (بەرزان محەمەد) دەكەینو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لەپۆستە نوێكەیدا.
هەرورەها سوپاسو پێزانینی خۆشمان بۆ بەڕێز (ئەنوەر تاهیر) دەردەبڕین كە لەو ماوەیەی وەك (جێگری سەرۆكی ئەنجومەن) لەكاردا بووە، هاوكارێكی زۆر باشی تیمی پڕۆژەی رێكخراو بووەو هەمیشە پڕۆژەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی بەرزنرخاندووە.
شیاوی باسە پاش دەستبەكاربوونی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (24/6/2014) تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە سێ جار گۆڕانكاری لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەندا كراوە.
پووختەیەك لە ژیاننامەی (بەرزان مەحەمەد صاڵح)
ناوی سیانی
|
بەرزان محەمەد صاڵح
|
|
رۆژی لەدایكبوون
|
1/7/1964
|
|
كاری پێشتر
|
فەرمانبەر
|
|
شوێنی نیشتەجێبوون
|
ناوەندی سلێمانی
|
|
ژمارەی دەنگ
|
7.795
|
|
بڕوانامە
|
بڕوانامە
|
پسپۆڕی
|
ساڵ
|
ماستەر
|
پەیوەندی گشتی
|
2018
|
بەكالۆریۆس
|
فیزیا
|
1991
|